2 کاتژمێر پێش ئێستا 165 جار خوێنراوەتەوە

گرووپە چەكدارەكانی عێراق نۆ مەرج بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەت و ئەمریكا دیاری دەكەن

پەیام

لە بەرانبەر دانانی چەكەكانیان، گرووپە چەكدارەكانی عێراق نۆ مەرج بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەت و ئەمریكا دیاری دەكەن.

گرووپە چەكدارەكانی عێراق نۆ مەرجی سەرەكییان وەك چوارچێوەیەكی دانوستان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ حكومەت و هێوركردنەوەی گرژییەكان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەبارەت بە دۆسیەی چەك و كەمكردنەوەی پێكدادانەكانی نێوانیان دیاری كردووە.

بەپێی سەرچاوە نزیكەكان، داواكارییەكانی ئەم گرووپانە جەخت لەسەر گەرەنتییەكی ڕوون دەكەنەوە بۆ زامنكردنی بەشدارییە سیاسییەكانیان و نەكردنە ئامانجی سەركردەكانیان، لەگەڵ هێشتنەوەی ڕۆڵیان لە گۆڕەپانی ئەمنی و نیشتمانیدا، بە مەرجێك ئەم لێكتێگەیشتنانە نەبنە هۆكارێك بۆ لاوازكردنی ئەو دەستكەوتانەی لە ساڵی 2014وە بەدەستیان هێناوە.

مەرجە پێشنیاركراوەكان ئەمانە لەخۆدەگرن: لابردنی ناوی سەركردە دیارەكان لە لیستی تیرۆر و سزاكانی ئەمریكا كە بوونەتە هۆی بەرتەسككردنەوەی جووڵە و بەرژەوەندییە ئابووری و سیاسییەكانیان، دانانی خشتەیەكی كاتی ڕێكخراو بۆ كشانەوەی هێزە بیانییەكان، و زامنكردنی دوورنەخستنەوەی ئەو كەسایەتییانەی لەوانەوە نزیكن لە پۆستە حكومییە هەستیارەكان.

ئەم گرووپانە جەخت لەوەش دەكەنەوە كە هەر لێكتێگەیشتنێك بە واتای ئاساییكردنەوەی تەواوەتی پەیوەندییەكان لەگەڵ واشنتن نییە، بەڵكو تەنها ڕێككارییەكە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانی و ئەمنییەكانیان، هەروەها هەر گۆڕانكارییەك لە هەڵوێستیاندا بەستراوەتەوە بە دانوستانێكی گشتگیری ناوچەییەوە.

 چاوەڕێ دەكرێت ئەم پڕۆژە نوێیە دوای ئەنجامدانی دانوستانی زیاتر، بە فەرمی ڕابگەیەنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزی ئێران: داوامان لێ بكرێت سیستمی سیاسیی عێراق لە ڕووخان دەپارێزین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانگی داهاتوو نێردەی تایبەتی ئەمریكا بە كۆمەڵێك نامەی گرنگەوە دەگاتە عێراق

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرووپە چەكدارەكانی عێراق نۆ مەرج بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەت و ئەمریكا دیاری دەكەن

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی: هێشتا زووە بۆ قسەكردن لەبارەی كاندیدی سەرۆكوەزیران

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    تائێستا گرێكوێرەی هەڵبژاردنی كاندیدانی سێ سەرۆكایەتەكەی عێراق نەكراوەتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی حـ.ەمـ.مـ.اس لە بەغداد دۆخی غــ.ەززەیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێكرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی ته‌واوبوونی ساڵی داراییه‌وه‌؛ كاركردن له‌ به‌شێك له‌ فه‌رمانگه‌كان ڕاده‌گیرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شه‌ش ڕۆژ كات ماوه‌ و هێشتا سوننه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدێك ڕێكنه‌كه‌وتوون

سەرەتا