1 کاتژمێر پێش ئێستا
51 جار خوێنراوەتەوە
عێراق قەرزی 20 تا 50 ملیۆن دیناری بۆ كاركردن دەداتە گەنجان
پەیام
حكومەتی عێراق قەرزی 20 ملیۆن تا 50 ملیۆن دیناری دەداتە ئەو گەنجانەی دەیانەوێ كار بكەن، بەبێ ئەوەی زیادە بخاتە سەر قەرزەكە.
حەسەن خەوام، وتەبێژی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند، لە بودجەی ساڵى 2026ـدا پرۆژەی پێدانی قەرز بە گەنجان بە مەبەستی كاركردن جێگیر كراوە، بەجۆرێك ترلیۆنێك و 200 ملیار دینار لەناوسندووقی قەرزدا دانراوە.
حەسەن خەوام دەڵێت، هەر گەنجێك خۆی لە فەرمانگەی كارو ڕاهێنانی پیشەیی عێراق و لە چوارچێوەی پێگەی "میهەن" وەك بێكار ناوی خۆی تۆمار كردبێت و بیەوێت پرۆژەی خۆی دابمەزرێنێت، دەتوانێت داوای قەرز لە حكومەت بكات، لە ئەنجامدا 20 تا 50 ملیۆن دیناری پێ دەدرێت.
وتەبێژی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەش داوە، ئەگەر پرۆژە ئابوورییەكە یەك كرێكاری هەبێت ئەوا 20 ملیۆن دیناری وەك قەرز پێ دەدرێت، ئەگەر دوو كەس وەك كرێكار دابمەزرێنێت 30 ملیۆن دینارو ئەگەریش سێ كرێكاری هەبێت 50 ملیۆن دیناری دەدرێتێ. دانەوەی قەرزەكەش بە حكومەت ساڵانە دەبێ بەبێ ئەوەی زیادەی بچێتە سەر.
حەسەن خەوام ڕاشیگەیاندووە: لەئێستادا پێدانی قەرز بە گەنجان ڕاگیراوە و چاوەڕێی پەسەندكردنی بودجەی 2026 دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە