2 کاتژمێر پێش ئێستا
206 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم: نمەباران لە شارەکان و بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەرى بارینى نمەباران لە شارەکان و بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا هەیە، پلەکانى گەرماش بەم شێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 26-12-2025
کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت , ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (پارێزگای هەلەبجە و هەندێک ناوچەی پارێزگای سلێمانی ) لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویە سنووریەکاندا , پاشان لە کاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین درێژ دەبێتوە بۆ سەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک .
خێراى با / لەسەرخۆ ( 05 – 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت
پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت
سبەى شەممە 27-12-2025
کەش/ بە گشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت . نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت. هەروەها لە ناوچە سنوریەکان و ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت . پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵی باران و وردە بەفر ( کڕێوە ) ببارێت . کاریگەری ئەم شەپۆڵە بۆ ڕۆژانی دواتر بەردەوامی دەبێت.
خێرا خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 15 – 25 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت
پلەکانی گەرما / بە نزیکی 2 تـــــا 4 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / 6 – 8 کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
دهۆک : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی
سۆران : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 13 پلەی سیلیزی
26-12-2025
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە