2 کاتژمێر پێش ئێستا
162 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا: شوێنی پووتین كراوه‌ته ئامانج و قسه‌مان له پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌گۆڕین
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشی درۆنی به‌رفراوانی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی له ناوچه‌ی بیلگۆرد له مۆسكۆ پێداچوونه‌وه به هه‌ڵوێستی خۆیاندا سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌كه‌ن.
یۆری ئۆشاكۆڤ ڕاوێژكاری سیاسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا ئاشكرایكرد، شه‌وی ڕابردوو ئۆكرانیا به 91 درۆن هێرش كردووه‌ته شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ڤلادمێر پۆتین و هه‌وڵی تیرۆر كردنیانداوه، له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌فه‌لفۆنیشدا پوتین تڕه‌مپی له‌و هێرشه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه پێداچوونه‌وه به هه‌ڵوێستی خۆیان له باره‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌كه‌ن.
ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: ڕژێمی كیێڤ ده‌بێت به‌رپرسیارێتی ته‌واوی هه‌وڵی به ئامانج گرتنی شوێنی پۆتین له ئه‌ستۆ بگرێت و باجه‌كه‌ی بدات.
له به‌رانبه‌ردا به فه‌رمی كیێڤ به توندی ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، ڤلۆدێمێر زیلینسكیش سه‌رۆكی ئۆكرانیا وتی: ڕووسیا ده‌یه‌وێت هه‌وڵه‌كانی ئاشتی په‌ك بخات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە