2 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
ئەردۆغان: بە فەرمی ناسینی سۆماڵیلاند قبوڵکراو نییە
پهیام
سەرۆكکۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "بە فەرمی ناسینی سۆماڵیلەند لە لایەن ئیسرائیلەوە ناڕەوا و قبوڵکراو نییە" و لە بەرامبەردا، سەرۆكکۆماری سۆماڵ حەسەن شێخ مەحموود وتی: "هەڵوێستی دژبەرانەی ناتانیاهو (دژ بە یەکپارچەیی خاکی سۆماڵ) قبوڵکراو نییە".
سەرۆكکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆكکۆماری سۆماڵ حەسەن شێخ مەحموود کرد و دوای کۆبوونەوەی هەردوو لا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قسەیان بۆ ڕاگەیاندن کرد.
لە سەرەتای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، ئەردۆغان وێڕای ئاماژە بە چالاکییەکانی هەڵکەندن بۆ دۆزینەوەی سەرچاوە سرووشتییەکان، وتی: "مەبەستمانە لە ساڵی ٢٠٢٦دا دەست بکەین بە چالاکییەکانی هەڵکەندن ئەم چالاکییانە پشکێکی گرنگی هەیە بۆ خۆشگوزەرانی خەڵکی سۆماڵ. وەک تورکیا دوو کەشتی دیکەی هەڵکەندنمان بە تیمەکانی دەریاوانیمان زیاد کردووە..
ئەردۆغان وتیشی: "سەرەڕای کردەوە خرابکارانەی ئەوانەی کە نایانەوێ سۆماڵ هەستێتەوە، بەڵام لەو وڵاتە ئاسایشێکی بەرچاو دەستەبەر کراوە".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەردۆغان باسی لە بڕیاری بەفەرمی ناسینی سۆماڵیلەند لە لایەن ئیسرائیل کرد و وتی: "بە فەرمی ناسینی سۆماڵیلەند لە لایەن ئیسرائیلەوە ناڕەوا و قبوڵکراو نییە".
ئەردۆغان ڕاشیگەیاند کە لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتننامەیەی کە لەگەڵ سۆماڵدا هەیانە، لە هەوڵی دامەزراندنی پێگەیەکی ئاسمانی لەو وڵاتەدا دەبن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە