2 کاتژمێر پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ند نه‌بن دانووستان ناكرێت
په‌یام
له وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی عێراق بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، حكومه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ند نه‌بن، دانوستان ناكرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی عێراق بۆ دانوستان و گفتوگۆی نێوان تاران و واشنتۆن، ئیسماعیل به‌قائی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: سووربوونی دۆستانمان له عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌داكارێكی زۆر باشه و پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی له ناوچه‌كه‌دا. به‌ڵام دۆستانمان له وڵاتانی جیاواز دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، مادام هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندی ڕه‌وشته‌كانی گفتوگۆ و دانوستان نه‌بن، قسه‌كردن له‌سه‌ر دانوستانی نوێ شتێكی واقعی و دروست نییه.
ئه‌م لێدوانه له كاتێكدایه محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕایگه‌یاند، عێراق هه‌وڵ ده‌دات نێوه‌ندگیری له‌نێوان واشنتۆن و تاران‌دا بكات و كۆبوونه‌وه‌یان له به‌غداد بۆ ڕێك بخات. ڕاشیگه‌یاندبوو: ئه‌م بابه‌ته‌ی له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ تۆماس باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا پێشنیاز كردووه و به ئه‌مریكییه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه ده‌توانن سوود له په‌یوه‌ندیی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ربگرن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە