1 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆككۆماری ئێران: تاران به توندی وه‌ڵامی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌داته‌وه
سه‌رۆككۆماری ئێران وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌داته و ده‌ڵێت: تاران به توندی وه‌ڵامی هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك ده‌داته‌وه.
مه‌سعود پزیكشیان سه‌رۆككۆماری ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ڕایگه‌یاند: وه‌ڵامی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هه‌ر هێرشێك سته‌مكارانه توند و ئازاربه‌خش و په‌شیمان كه‌ره‌وه ده‌بێت.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه له كاتێكدایه كه دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی ڕایگه‌یاند: واشنتۆن ئاماده‌یه بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرش دژ به تاران، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه واشنتۆن پشتگیری له هه‌ر هێرشێكی خێرای ئیسڕائیل ده‌كات بۆ سه‌ر ئێران ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی و ئاماده نه‌بێت بۆ ڕێككه‌وتن.
هه‌ڕه‌شه‌كان له كاتێكدان كه سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی له ئه‌مریكایه و به پێی میدیای زایۆنی یه‌كێك له ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنانی گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكایه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی دژ به ئێران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە