1 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کراوە دەبێت
دواى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، هەنگاوەکان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارى نوێ دەستیان پێکرد.
بۆ سێ ڕۆژ دەرگاى خۆ کاندیدکردن کراوە دەبێت.
هەیبەت حەلبووسى سەرۆکى نوێى ئەنجوومەنى نوێنەران بۆ ماوەى سێ ڕۆژ دەرگای کاندیدی بۆ پۆستى سەرۆککۆمار کردەوە.
بەگوێرەى ماددەى 72 بڕگەى دووەم لە دەستووریی هەمیشەیی عێراق دەبێت لە ڕێکەوتى یەکەم دانیشتنى ئەنجوومەنى نوێنەران و دواى هەڵبژاردنى سەرۆک و جێگرانى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران و لە ماوەى 30 ڕۆژدا دەبێت هەڵبژاردن بۆ سەرۆککۆمارى نوێ بکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە