1 کاتژمێر پێش ئێستا
163 جار خوێنراوەتەوە
پێشبینی كه‌شناسی: سه‌رمایه‌ك له‌ڕێیه چه‌ندین ساڵه هاوشێوه‌ی نه‌بووه
شه‌پۆلی به‌فربارین له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، كه‌شناسێكیش ده‌ڵێت: سه‌رمایه‌ك له‌ڕێیه چه‌ندین ساڵه هاوشێوه‌ی نه‌بووه و دارودره‌خت وشك ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه: شه‌پۆلێكی به‌فربارین ڕوو له به‌شێك له پارێزگای دهۆك، ئیداره‌ی زاخۆ، مێرگه‌سوور، ئامێدی، سنووری ئیداره‌ی سۆران و به‌شێك له ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و چیای سه‌فین له پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات. كاریگه‌ریی شه‌پۆلی به‌فربارینه‌كه بۆ ئه‌مڕۆش له زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچانه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوكات شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاندووه: شه‌پۆلێكی سه‌رما ده‌ستی پێ كردووه و پێنجشه‌ممه و هه‌ینی چه‌قی شه‌پۆله‌كه‌یه، به‌فر و بارانی تێدایه به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ی شه‌پۆلی پێشوو نییه.
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: ئه‌مساڵ سه‌رمای وامان ده‌بێت كه له چه‌ند زستانی ڕابردوودا هاوشێوه‌ی نه‌بووه و، ده‌كه‌وێته چله‌ی زستانه‌وه و به‌جۆرێكه دره‌خته‌كان وشك ده‌كات و به‌لوعه و بۆریی ماڵانیش ده‌یبه‌ستن و ده‌ته‌قن.
له‌لایه‌ك دیكه‌وه ئه‌مڕۆ به‌هۆی به‌رفربارینی چڕه‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له 12 پارێزگای باكووری كوردستان ده‌وامی خوێندنیان به ته‌واوی ڕاگرت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە