2 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د ڕاده‌ستی عێراق ده‌كرێته‌وه
په‌یام
به‌رپرسێكی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی تا هه‌فته‌یه‌كی دیكه بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د چۆڵ ده‌كه‌ن.
قه‌یس محه‌مه‌داوی، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌مساڵدا توانیویانه 39 چه‌كداری تیرۆریست له‌ڕێی درۆنه‌وه بكوژن، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی دزه‌كردن له‌ڕێگه‌ی سنووره‌كانه‌وه گه‌یشتووه‌ته ئاستی سفر.
محه‌مه‌داوی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ساڵی 2026 دۆسیه‌ی ئه‌منی له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی ئاسایش له ناوچه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
جێگری ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕاشیگه‌یاند: ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی تا هه‌فته‌یه‌كی دیكه به ته‌واوی له بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كشێنه‌وه.
پێشتریش محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕایگه‌یاندبوو، عێراق له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بنكه‌ی ئاسمانیی عه‌ین ئه‌سه‌د وه‌رده‌گرێت.
جێی باسه به‌غداد و واشنتۆن له مانگی ئه‌یلوولی 2024 ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆتایی ساڵێ 2026 دوایین واده‌ی هه‌بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه له عێراق كه بۆ دژایه‌تیی داعش له عێراق جێگیر كرابوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە