2 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
توركیا: سووریا هه‌ر هه‌نگاوێك دژی هه‌سه‌ده بنێت ئێمه پشتیوانی ده‌كه‌ین
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئاشكرای ده‌كات ئه‌مساڵ 111 گه‌ریلای په‌كه‌كه خۆیان ڕاده‌ست كردووه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه سووریا هه‌ر هه‌نگاوێك دژی هه‌سه‌ده بگرێته به‌ر توركیا پشتیوانیی ده‌كات.
به‌رگریی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا سێ گه‌ریلای په‌كه‌كه چه‌كیان داناوه و خۆیان ڕاده‌ستی حكومه‌ت كردووه‌ته‌وه، به‌م جۆره ژماره‌ی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی خۆیان ڕاده‌ست كردووه كه ئه‌و به (تیرۆریست) ناوی ده‌بات له‌مساڵدا گه‌یشتووه‌ته 111 كه‌س.
توركیا ڕاشیگه‌یاندووه: ئۆپراسیۆن و چالاكییه‌كانی گه‌ڕان و پشكنینی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا به‌رده‌وامه و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆریان له ئه‌شكه‌وت و په‌ناگه و حه‌شارگه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه به‌تایبه‌ت له سنووری ئۆپراسیۆنی "چنگ قوفڵ" كه ده‌كه‌وێته هه‌رێمی كوردستان.
له‌باره‌ی تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌گه‌ڵ سوپا و وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا، توركیا ڕایگه‌یاندووه: له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا له‌سه‌ر ڕێبازی "یه‌ك ده‌وڵه‌ت و یه‌ك سوپا" هه‌ماهه‌نگن و له نزیكه‌وه چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌ته‌كه‌ی توركیا ڕاشیگه‌یاندووه: هه‌سه‌ده له داواكارییه‌كانی بۆ لامه‌رزكه‌زییه‌ت و فیدڕاڵییه‌ت به‌رده‌وامه و هه‌نگاو نانێت بۆ یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش زیان به یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌قامگیریی سوویا ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌ر حكومه‌تی سووریاش هه‌ر بڕیارێك له‌پێناو یه‌كپارچه‌یی و یه‌كێتیی خاكه‌كه‌ی بنێت، توركیا پشتیوانیی ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە