1 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌ركی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ناسراو به یۆنامی كۆتایی هات
دوای 22 ساڵ ئه‌ركی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ناسراو به یۆنامی كۆتایی هات.
له پاش ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام له ساڵێ 2003، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له عێراق كرده‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ پشتیوانیی عێراق له‌و گۆڕانكارییه سیاسییه‌ی له‌پاش داگیركردنی عێراقه‌وه تێی كه‌وتبوو. ئه‌مشه‌ویش كه دوایین شه‌وی ساڵی 2025 بوو، واده‌ی ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه كۆتایی هات.
كۆتاییهاتنی یۆنامی له عێراق له‌سه‌ر داوای فه‌رمیی به‌غداد بوو، دواتریش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی ڕابردوو بڕیاری دا بۆ دوایین جار ئه‌ركی ڕێكخراوه‌كه درێژ بكاته‌وه و ڕایگه‌یاند، دۆخی عێراق سه‌قامگیره و به‌ره‌وپێشچوونی زۆری له‌بواری ئاشتیی و چاره‌سه‌ری ململانێكان تۆمار كردووه بۆیه پێویستی به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌ماوه.
به‌پێی میدیای فه‌رمیی عێراق، حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری فیدڕاڵی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕاسپاردووه تا واژوو له‌سه‌ر یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی په‌یوه‌ست به پلانی داخستنی یۆنامی واژوو بكات. ئه‌مه‌ش پێویستی به هه‌ندێك ڕێكاری ئه‌منییه و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی یۆنامی له به‌غداد له‌خۆده‌گرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە