2 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
ڕێگا به چوونی ڕۆژنامه‌نووسانی بیانی بۆ ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی جه‌نگ نادرێت
قه‌واره‌ی زایۆنی به بیانووی "ته‌واونه‌بوونی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست"، له قه‌ده‌غه‌كردنی چوونی ڕۆژنامه‌نووسانی بیانی بۆ كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه و له تشرینی یه‌كه‌می 2023وه ڕێگه‌ی چوونه نێو كه‌رته‌كه‌ی به هیچ ڕۆژنامه‌وانێكی بیانی نه‌داوه.
ئه‌یمه‌ن عۆده، په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌ب له كینێسێت، ئاشكرای كرد: وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسڕائیل له وه‌ڵامی پرسیارێكیدا، به‌رده‌وامیی قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ی بۆ "بڕیاری سیاسی" گێڕاوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌وه عۆده جه‌ختی كرده‌وه "ئه‌مه ته‌نها پاساوێكه بۆ شاردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی جه‌نگ، چونكه پێشتر نه‌تانیاهۆ پاساوی "مه‌ترسیی له‌سه‌ر گیانی ڕۆژنامه‌وانان"ی ده‌هێنایه‌وه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستیش، هێشتا ڕێگری چوونه نێو كه‌رتی غه‌ززه له میدیا جیهانییه‌كان ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیایی حكومه‌ت له كه‌رتی غه‌ززه‌ش هۆكاری ڕێگرییه‌كه بۆ ترسی له ئاشكرابوونی قه‌واره‌ی زایۆنی له قه‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ساته هه‌یه كه تێیدا زیاتر له 71 هه‌زار كه‌س شه‌هید بوون و 90%ی ژێرخانی ناوچه‌كه وێران بووه.
له‌كاتێكدا تێچووی ئاوه‌دانكردنه‌وه به 70 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، ڕێكخراوه‌كان داوا ده‌كه‌ن ڕێگه به میدیاكانی جیهان بدرێت بۆ دۆكیومێنتكردنی ڕاستییه‌كان، به‌ڵام قه‌واره‌ی زایۆنی ته‌نیا ڕێگه به چه‌ند گه‌شتێكی سنوورداری میدیایی ده‌دات كه له ژێر چاودێریی توندی سه‌ربازییدان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە