2 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
لە ماوەی جەنگی سەر كەرتى غـ.ەززەدا 257 ڕۆژنامەنووس شەهیدکراون
پەیام
لە ماوەی جەنگی سەر كەرتى غـ.ەززەدا 257 ڕۆژنامەنووس شەهیدکراون، تەنیا لە ساڵی ڕابردووشدا دەیان ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە دەستگیر كراون.
لە ڕاپۆرتێكیدا، سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینین ئاشكرای كرد "تەنیا لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 2025دا لە كەناری خۆراوا و قودس دەستگیركردنی 42 ڕۆژنامەنووسیان لەلایەن سوپای زایۆنییەوە تۆمار كردووە كە لە نێویاندا هەشت رژۆنامەنووسی ئافرەت هەن".
سەندیكاكە ئاماژەی بەوە كردووە " دەسەڵاتی قەوارەی زایۆنی بەردەوامی بە سیاسەتی بەئامانجگرتنی بە مەبەست لە ڕێگەی دەستگیركردنی زۆرەملێ، سزای ئیداریی، لێدان، دوورخستنەوە، دەستبەسەرداگرتنی كەرەستەكان و لێكۆڵینەوەی زۆرەملێ لە ڕۆژنامەنووسان دەدات، ئەوەیش وەك هەوڵێك بۆ بێدەنگكردنی ڕووماڵەكان و داڕماندنی ژێرخانی میدیایی نیشتمانی".
لە ڕاپۆرتەكەدا لیژنەی ئازادییەكانی سەندیكا، ڕایشیگەیاندووە: گۆڕانكاری مەترسیدار لە شێوەی دەستگیركردنەكاندا ڕوو دەدات و سەرنجی زیاتر خراوەتە سەر ئەو ڕۆژنامەنووسانەی زۆرترین كارگەرییان هەیە.
بەپێی ڕاپۆتەكە ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس لە كاتی ڕووماڵدا و هەندێكیشیان هەڵكوتراوەتە سەر ماڵەكەیان و لەبەرچاو خێزانەكانیاندا دەستگیر كراون و هەڕەشەیشیان لێ كراوە.
لە كەرتی غەززەش نووسینگەی میدیایی حكومی لە كۆتایی ساڵی 2025 بڵاوی كردەوە 257 ڕۆژنامەنووس لە ماوەی جەنگی سەر كەرتەكەدا شەهید بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە