02/01/2026 767 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ لە کاتەکانى شەودا کۆتایی بە شەپۆلی بەفر و باران دێت

پەیام 

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە کاتەکانى شەودا کۆتایی بە شەپۆلی بەفر و باران دێت و پلەکانى گەرماش دوو پلە نزمتر دەبێت، سبەینێش لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە، پلەکەکانى گەرماش بەم شێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:-

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی    02-01-2026
کەش/  ئاسمان هەوری تەواو دەبێت , بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران بەردەوامی دەبێت لە ناوچەکانی تر نمە باران و بارانی مامناوەند بە شێوەی  پچڕپچڕ دەبارێت , هەروەها لە ناوچە سنوریەکان بەفر بارین بەردەوامی دەبێت . لەکاتەکانی شەودا کەش ئاسایی دەبێتەوە کۆتایی بە شەپۆڵی بەفر و باران دێت . 
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند   ( 10 – 20 ) کم/ک. 
ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما /  بە 1 تــــا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ .
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت، لەکات و وشوێنی دابارین ( 4-6 ) کم دەبێت.
سبەى شەممە   03- 01- 2026 
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور  بۆ پەڵە هەور  دەبێت ,لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە  .  
خێراى با / لەسەرخۆ    ( 05 – 15 ) کم/ک. 
ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
دهۆک : 9  پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 8  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 10 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 12 پلەی سیلیزی
02-01-2026

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا