17/01/2026 293 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانى عێراق.. زیاترلە 20 پرسیار لەبارەی قەیرانی ئاو لە وەزیرانی میواندار دەكرێت

پەیام 

وردەكاری پرسیاری ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبارەی دانیشتنی تایبەت بە قەیرانی ئاو ئاشكرا دەكرێت، کە بڕیارە دوو ڕۆژى دیکە بەڕێوەبچێت.

ڕوانگەی عێراقی سەوز ڕایگەیاند: ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران زیاتر لە 20 پرسیاریان بۆ دانیشتنی میوانداریی تایبەت بە قەیرانی ئاو و وشكەساڵی ئامادە كردووە.

لە دانیشتنەكەدا كە هەر یەك لە وەزیری دەرەوە و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی میوانداریی دەكرێن زۆرینەی پرسیارەكان لەلایەن نوێنەرانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاست كە دانیشتووانەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو بەدەست قەیرانی ئاوەوە دەناڵێنن، ئاڕاستە دەكرێن.

بەپێی ئەوەی ڕوانگەی عێراقی سەوز لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی پێ داوە "زۆرینەی پرسیارەكانیش لەبارەی ڕێككەوتنی ئاوی نێوان حكومەتی عێراق و توركیایە كە لە دووی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو لەنێوانیاندا واژوو كرا.

 ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پرسیارەكاندا داوای وردەكاری ڕێككەوتنەكە و ئەوەی عێراق بەدەستی دەهێنێت و ئەوەیشی دەیدات دەكەن و دەشپرسن بۆچی توركیا پابەندی بەردانەوەی پشكی جێگیری ئاو لە هەر دوو ڕووباری دیجلە و فوڕات نابێت؟

هەر وەك پرسیار لە دۆخی ئاو لە هاوینی داهاتوو و چۆنێتی بەڕێوەبردنی ئەو ئاوەی بەهۆی بارانی ئەمساڵەوە كۆ بووەتەوە، دەكرێت.

بەپێی بەرنامەی كاری بڵاوكراوە، دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە یەك بڕگەیە و گفتوگۆی قەیرانی ئاو و وشكەساڵی تێدا دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بارەگاكانی حەشد بۆردومان كرا و بنكەیەكی ئەمریكاش لە بەغداد بەئامانج گیرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: هێرشی ناڕەوای سەر ئێران سەركۆنە دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دواى هێرشەکان، عێراق داوا لە هاوڵاتییانى دەکات پابەندی ڕێنماییەكانی سەلامەتی بن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كایەی ئاسمانی عێراق و هەرێم بەهۆی هێرشەكانی سەر ئێرانەوە بە تەواوەتی داخرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى نەکشانەى مالیکى، ئەمریكا بیر لە سەپاندنى سزا بەسەر عێراقدا دەکاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر سنوورە ئاوییەكانی، عێراق ناڕەزایی گەیاندە سێ وڵاتی عەرەبی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپێكی چەكدار هۆشداریی جەنگێكی پڕووكێنەر دەدات و هەرێمیش ئاگاداردەكاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشداریی لەبارەى دواكەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارەوە دەدرێت

سەرەتا