2 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
دواى كشانەوەى هەسەدە؛ سوپاى سوریا دەستى بەسەر كەمپى هۆلدا گرت
پەیام
دواى كشانەوەى هێزەكانى هەسەدە سوپاى سووریا دەستى بەسەر كەمپى هۆلدا گرت كە ئەو كەمپەش كەسوكارى چەكدارانى داعشى تێدا نیشتەجێیە.
دوای کشانەوەی هێزەكانى سوپاى سووریاى ئازاد (هەسەدە) لە کەمپی هۆل، بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سووریا لەناو کەمپەکەدا بڵاوەیان پێکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی "فرانس پرێس"، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە هێزەكانى هەسەدە کشانەوەی خۆیان لە کەمپەکە ڕاگەیاند. دواى ئەوەش دەیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە چوونە ناو کەمپەکە و لە دەوروبەری جێگیر بوون و دەستیان بەسەر كەمپەكەدا گرت.
كەمپى هۆل
کۆی دانیشتووان: نزیکەی ٢٤ هەزار کەس.
بیانییەکان: ٦٣٠٠ ژن و منداڵ.
ڕەگەزنامەکان: خەڵکی ٤٢ وڵاتی جیاوازن کە زۆربەیان خێزانی چەکدارانی پێشووی داعشن.
ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە دۆخی مرۆیی و ئەمنیی کەمپەکە لە ماوەی ڕابردوودا جێگەی سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە