19/01/2026 485 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكیان: هەر هێرشێك بۆ سەر خامنەیی جەنگی سەرتاسەریی لێدەكەوێتەوە

پەیام 

سەرۆككۆماری ئێران هۆشداریی دەدات كە هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر ڕێبەری باڵای وڵاتەكەی جەنگێكی سەرتاسەری لێ دەكەوێتەوە.

لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس، مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران كاردانەوەی توندی نیشان دا بەرانبەر بەو لێدوانانەی باس لە كرانە ئامانجی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای وڵاتەكەی دەكەن.

هەڵوێستەكەی سەرۆكی ئێران دوای ئەوە دێت كە باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە تەئەبیب بانگەشەی ئەوەی كردبوو كە دۆناڵد ترەمپ لەم هەفتەیەدا هەوڵی تیرۆركردنی خامنەیی دەدات و خودی ترەمپیش لە لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری پۆلیتیكۆ ڕایگەیاندبوو: كاتی ئەوە هاتووە بەدوای سەركردایەتییەكی نوێدا بۆ ئێران بگەڕێین. 

پزیشكیان وەك وەڵامێك بۆ ئەو هەڕەشانە ڕاشكاوانە ڕایگەیاند: هەر جۆرە هێرشێك بۆ سەر ڕێبەری باڵا، تەنیا هێرشێكی ئاسایی نییە بۆ سەر كەسێك، بەڵكو بە واتای هەڵگیرساندنی جەنگێكی گشتگیر و سەرتاسەریی دێت دژی تەواوی گەلی ئێران و لە ئاستیدا بێدەنگ نابین.

سەرۆككۆماری ئێران لە پرسی دۆخی سەختی ئابووری خەڵكی ئێران واشنتۆنی كرد بەوەی كە لەگەڵ هاوپەیمانەكانی بەرپرسیارێتی سزا توند و نامرۆڤانەكانی بەسەر وڵاتەكەیدا لە ئەستۆیە و ڕاستەوخۆ گوزەرانی خەڵكی بە ئامانج گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەترسی هەڕەشەكانی ئێران، ئەمریكا كارمەندانی پێنج باڵیۆزخانەی كەمكردەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. دیمەنێكی ژیریی دەستكردی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕێگە بە كەشتییەكانی ئەمریكا نادەین جارێكی دیكە بگەڕێنەوە كەنداو

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: كەس پشتیوانیی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ناكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك: مەترسی و هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران لە ئارادا نەماوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشێكدا بۆ سەر كڵێسایەك لە ئوردون دەیان كەس كوژران و بریندار بوون

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڵەستین.. دوو سەربازی ئیسرائیل كوژران و سیانی دیكەش برینداربوون

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی شۆك كرد و دەستبەرداری پاراستنیان دەبێت

سەرەتا