19/01/2026 1388 جار خوێنراوەتەوە

سووریا و ئیسرائیل لەبارەی چارەنووسی كوردەوە ناكۆك نەبوون و هاوڕابوون

پەیام

بەپێی ڕاپۆرتێكی میدیایی، هەریەك لە سووریا و قەوارەی زایۆنی لەبارەی چارەنووسی كوردەوە ناكۆك نەبوون و هاوڕابوون.

رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆت-ی ئیسرائیلی دوایین پێشهاتەكانی پەیوەست بە ڕێككەوتنی نێوان سووریا و قەوارەی زایۆنیی بلاو كردووەتەوە و لە زاری سەرچاوەیەكی زایۆنییەوە نووسیویەتی: لە دانوستان لەگەڵ سووریا تاوتوێی ئەوە دەكرێت كە سوپای  ئیسرائیل پاشەكشە لە 9 پێگەی سەربازی بكات كە لە بەرزاییەكانی جۆلان دەستی بەسەردا گرتوون، بەڵام هێشتا هەردوولا ناكۆكن و نەگەیشتوونەتە ئەنجام.

رۆژنامەكە دەڵێت، یەكێك لەو خاڵانەی لە دانوستانەكانی نێوان دیمەشق و تەلئەبیبدا ناكۆكیی لەسەرە، ئەوەیە كە سووریا داوا دەكات ئیسرائیل یارمەتییەكانی پێكهاتەی دروزی لە باشووری سووریا و نزیك دیمەشق بوەستێنێت، بەڵام تەلئەبیب ڕازی نەبووە.

بەپێی رۆژنامەكە، سووریا و قەوارەی زایۆنی لەبارەی ناوچە كوردییەكان و هێزەكانی سووریای دیموكراتەوە ناكۆك نەبوون بەڵكو یەكێك لە كێشەكانیان پاشەكشەی سوپای ئیسرائیل بووە لە ناوچەكانی "جەبەل شێخ" لەبەرانبەر گرەنتیی ئەمنیی دیمەشق بۆ قەوارەكە. 

ئەمریكا فشار لە دیمەشق و تەلئەبیب دەكات بۆ ئەوەی بگەنە ڕێككەوتن و پەیوەندییەكانیان ئاسایی بكەنەوە، لە ئێستاشدا لیژنەیەكی هاوبەشیان پێكهێناوە و لە 3 مانگی ڕابردوودا 5 گەڕی دانوستانیان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەرێوە بردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دوای ڕێكه‌وتنی كۆتایی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ 30 ڕۆژدا ده‌كشێنه‌وه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئه‌مریكی: ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌ لوبنان سنورداركردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئێران: دانووستانمان كرد و هیچ سازشێكمان نه‌كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: وەفدەکەمان گەڕایەوە و چەندین لیژنەى چاودێری و تەکنیکی پێکهێنراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هائارتس: پێدەچێت ئیسرائیل لە بەشێکی لوبنان بکشێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان.. ئاماری قوربانییانی هێرشەكانی دوێنێی سوپای زایۆنی بۆ 83 كوژراو بەرز بووەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیندیپێندێنت: لێكگەیشتنە نوێیەكەی ئەمریكا و ئێران تەنها ئاگربەستێكی كاتییە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران گەرووی هورمزى داخستەوە و ئەمریكاش هەوڵی چارەسەری دیپلۆماسی دەدات

سەرەتا