19/01/2026 414 جار خوێنراوەتەوە

سوپای سووریا: ئەو ناوچانەى کۆنترۆڵکراون بە ڕێککەوتن بووە لەگەڵ هەسەدە

پەیام

سوپای سوریا رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دەستیان بەسەر بەنداوی تشرین لە باكوری سوریادا گرتووە، لە هەمان كاتدا لە ناوچەكانی دێرەزوور و رەقەوە پێشڕەوییان كردووە.

سوپای سووریا ڕاگەیەنراوێكی لەسەر پێكدادانە سەربازییەكان لەگەڵ هێزەكانی هەسەدە بڵاوكردەوە و بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، هێزەكانیان دەستیان بەسەر بەنداوی تشریندا گرتووە لە سەر ڕووباری فوڕات كە گەورەترین بەنداوی سووریایە.

هەروەها راشگەیەنراوە، لە رۆژاوای رەقە و دێرەزوور هێزەكانی سوپا پێشڕەوییان كردووە و دەورووبەری ئەو پارێزگایانەیان كۆنتڕۆڵكردووە پاشئەوەی هێزەكانی هەسەدە لەو ناوچانە كشاونەتەوە.

سوپای سووریا رایگەیاندووە، بەرەو پێشچوونەكان لەو ناوچانە بە ڕێكەوتن بووە لەگەڵ هێزەكانی هەسەدە، هەروەها داواش لە هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە كراوە كە پابەندی ڕێنماییەكان بن و بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە تا دۆخەكە هێور دەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەکان پێشڕەویی سوپای یەمەن ڕەتدەکەنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ له‌ یه‌مه‌ن چی ده‌گوزه‌رێت و دواین پێشهاته‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان چین؟

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ساڵیادی حەوتی ئۆکتۆبەر؛ کەناری رۆژاوا و دەروازەکان دادەخرێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سعودییه‌.. وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ڕێكه‌وتنی مه‌ككه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی: تاران ئامادەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران لێكۆڵینەوە لە بۆچوونی ئەمریكا بەرانبەر پلانە حەوت خاڵییەكەی دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز ناکەینەوە تا مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت

سەرەتا