پێش 3 هەفتە 279 جار خوێنراوەتەوە

هێرش و پێشڕەویی سوپای سووریا لە چەند بەرەیەكەوە دژی هەسەدە بەردەوامە

پەیام 

سەرەڕای ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەنراوە و مەزڵوم عەبدی لە دیمەشقە بەڵام پێكدادان لە سووریا بەردەوامە و هێزەكانی حكومەتی دیمەشق لەپێشڕەویدایە.

بەپێی ڕێككەوتنی ئاگربەست كە دوێنێ ئەحمەد شەرع، سەرۆككۆماری سووریا واژووی كرد و ڕایگەیاند، بڕیار بوو هێرش و ڕووبەڕووبوونەوەكان بە تەواوی ڕابگیرێن بەڵام هەسەدە دەڵێت، گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق بەردەوامن لەسەر هێرش و لە چەندین ناوچەوە لە پێشڕەویدان.

لای خۆیەوە دەستەی ئۆپراسیۆنەكان لە سوپای سووریا ڕایگەیاند، چەند یەكەیەكی سوپا گەیشتوونەتە سنووری حەسەكە، ئەمەش وەك بەشێك لە پلانی بلاوبوونەوەی هێزەكانی حكومەت بەپێی ڕێككەوتن لەگەڵ هەسەدە.

هەروەها وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند: هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ چوونە ناو شارەكانی ڕەققە و دێرەزوورەوە لە رۆژهەڵاتی فورات.

هاوكات وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاندووە: هێزەكانیان چوونەتە ناو زیندانی  "ئەقتان" لە ڕەققە بۆ سەقامگیركردنی ئاسایشی زیندانەكە.

لەلایەكی دیكەوە بەپێی سەرچاوە خۆجێییەكان، هێزەكانی سوپای سووریا بەرەو شاری كۆبانێ پێشڕەوی دەكەن و چالاكوانانیش هۆشداری دەدەن، لە ئەگەری ڕوودانی شەڕدا زیانی گەورە بەر خەڵكی شارەكە دەكەوێت.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆش مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆككۆماری سووریا كۆ بووەوە بەڵام تا ئێستا هیچ ڕاگەیەنراوێكی فەرمی لەبارەی كۆبوونەوەكەوە بلاو نەكراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بۆ هێرشێكی سەربازیی درێژخایەن دژی ئێران ئامادەكاری دەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە و هەڕەشەی نقوومكردنی كەشتییەکانیان دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شەمخانی: توانای مووشەكیی ئێران هێڵی سوورە و دانووستانی لەسەر ناكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە كاتی خۆپیشاندانەكاندا، ئەمریكا هەزاران ئامێری ئینتەرنێتی گەیاندووەتە ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجومەنی ئاسایش پێشوازی لە ڕێككەوتنەکەی دیمەشق و هەسەدە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: دوژمنان ڕێگەكانی ڕێككەوتنیان لە بەردەمماندا داخستووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا كه‌شتیگه‌لی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ بنه‌كه‌ی ته‌نه‌ف كشانه‌وه‌

سەرەتا