پێش 3 هەفتە 99 جار خوێنراوەتەوە

بڕیار وایە ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی سەردانی دیمەشق بكات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆ ببێتەوە

پەیام

بۆ تاوتوێكردنی ڕێكەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق و وردەكارییەكانی جێبەجێكردنی، بڕیار وایە ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە سەردانی دیمەشق بكات و لەگەڵ سەرۆككۆماری سووریا كۆ ببێتەوە.

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو دەقی ڕێكەوتننامەی نێوان هەسەدە و دیمەشق بڵاو كرایەوە، لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی دیمەشق دەكات و تاوتوێی ڕێكەوتنەكە دەكات.
مەزڵووم عەبدی رایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی دیمەشق دەكات و بە ئامادەبوونی تۆم باراك، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سووریا كۆ دەبێتەوە و ناوەڕۆكی ڕێكەوتنی ئاگربەست گەنگەشە دەكەن.

كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع لەكاتێكدایە كە چەند ڕۆژێكە پێكدادانی توندی سەربازی لە نێوان  هێزەكانی سوریای دیموكرات و سوپای سووریا بەڕێوە دەچێت و مەترسیی دروستبوونی شەڕێكی ناوخۆیی توند لەئارادا بوو، بەڵام دوێنێ‌ ئاگربەست ڕاگەیەنرا. 
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بۆ هێرشێكی سەربازیی درێژخایەن دژی ئێران ئامادەكاری دەكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە و هەڕەشەی نقوومكردنی كەشتییەکانیان دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شەمخانی: توانای مووشەكیی ئێران هێڵی سوورە و دانووستانی لەسەر ناكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە كاتی خۆپیشاندانەكاندا، ئەمریكا هەزاران ئامێری ئینتەرنێتی گەیاندووەتە ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجومەنی ئاسایش پێشوازی لە ڕێككەوتنەکەی دیمەشق و هەسەدە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: دوژمنان ڕێگەكانی ڕێككەوتنیان لە بەردەمماندا داخستووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا كه‌شتیگه‌لی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ بنه‌كه‌ی ته‌نه‌ف كشانه‌وه‌

سەرەتا