21/01/2026 335 جار خوێنراوەتەوە

دادگای ژاپۆن سزای زیندانی هەمیشەیی بەسەر بکوژی شینزۆ ئابیدا سەپاند

پەیام
دادگایەکی ژاپۆن، ئەمڕۆ چوارشەممە، سزای زیندانی هەمیشەیی بەسەر ئەو پیاوەدا سەپاند کە تەقەی لە "شینزۆ ئابی" سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ژاپۆن کرد و کوشتی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەستەی گشتی پەخش و تەلەفزیۆنی ژاپۆن (NHK)، تۆمەتبار تێتسویا یاماگامی تەمەن 45 ساڵ، پێشتر دانی بەوەدا نابوو کە لە تەممووزی 2022دا شینزۆ ئابی کوشتووە، ئەویش لە کاتێکدا ناوبراو لە شاری "نارا" سەرقاڵی پێشکەشکردنی وتارێکی بانگەشەی هەڵبژاردن بووە.

یاماگامی لە میانی دانیشتنەکانی دادگادا کە لە تشرینی یەکەمی ڕابردوو دەستی پێکرد، دانی بە تاوانەکەیدا نا.
دادگای ناوچەی "نارا" ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی دەرکرد و داواکاری داواکاری گشتی بۆ زیندانی هەمیشەیی جێبەجێ کرد.

شینزۆ ئابی یەکێک بوو لە کاریگەرترین سیاسییەکانی ژاپۆن، و لە کاتی تیرۆرکردنیدا ئەندامی پەرلەمان بوو.
ئەم ڕووداوە لە کاتی خۆیدا هەموو جیهان و کۆمەڵگەی ژاپۆنی تووشی شۆک کرد، بەو پێیەی وڵاتی ژاپۆن یەکێکە لەو وڵاتانەی کە یاسای زۆر توندی هەیە بۆ هەڵگرتنی چەک و ڕووداوی لەو شێوەیەی تێدا دەگمەنە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌فغانستان.. له‌هێرشێكی پاكستاندا بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك 400 كه‌س كوژران

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: ٤٠ ساڵە دەیانپارێزین بەڵام ئەوان ئامادە نین هاوکاریمان بکەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: لە ھێرشەکانی سەر حەشد ھەشت چەکدار کوژراون و حەوتی دیکەیش برینداربوون

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا و ئەڵمانیا جەخت دەکەنەوە پەلكێشی جەنگی ئێران نابن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بلومبێرگ: ئەورووپییەكان پێیانوایە تڕەمپ لە پرسی لەناوبردنی تواناكانی ئێران زیادەڕەوی دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا: جەنگى سەر ئێران ئامانجەكانی ڕوون نین و لەگەڵ چارەسەری دیپلۆماسین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: نزیكەی 90%ـی مووشەكەكانی ئێرانمان لەناوبردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: بەردەوام دەبین لە وێرانكردنی پاشماوەی هێزەكانی ئێران

سەرەتا