7 کاتژمێر پێش ئێستا 1309 جار خوێنراوەتەوە

دیمەشق مۆڵەتی چوار ڕۆژ دەداتە مەزڵوم عەبدی بۆ یەكلاكردنەوەی ڕێككەوتنی ڕۆژاوای كوردستان

پەیام

ئیبراهیم عەلەبی، نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، شاندی حكومەتی سووریا مۆڵەتێكی دیاریكراوی كە لە چوار ڕۆژ تێپەڕ ناكات داوەتە مەزڵوم عەبدی، بۆ وەڵامدانەوە و دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر خاڵەكانی ڕێككەوتنە نێودەوڵەتییەكە سەبارەت بە یەكلاییكردنەوەی دۆخی ڕۆژاوای كوردستان.

عەلەبی لە میانی وتەیەكیدا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە كرد كە وەڵامی سەرەتاییان پێگەیشتووە، بەڵام هێشتا چەند خاڵێك لەلایەن بەرامبەرەوە پەسەند نەكراون، بۆیە داوای لە عەبدی كرد هەڵوێستەكان ڕوون بكاتەوە و پابەند بێت بەو خاڵانەی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی گرەنتیكاردا لەسەری ڕێككەوتوون.

ڕێككەوتنەكە ڕێوشوێنی ئەمنی و سیاسی بۆ كەمكردنەوەی گرژی و گەڕاندنەوەی سەقامگیری لەخۆدەگرێت، ناوبراو هۆشداریشی دا كە هەر دواكەوتنێك لە قبوڵكردنی بەندەكان دەبێتە هۆی پەكخستنی ڕەوتی دانوستانەكان.

لە كۆتاییدا نوێنەرەكەی سووریا جەختی كردەوە كە حكومەت هەوڵی تێكەڵكردنەوەی ئەندامانی هەسەدە دەدات لەگەڵ سوپا و دەوڵەتی سووریا.

ڕوونیشیكردەوە كە هێزە حكومییەكان ناچنە ناو شارە كوردییەكان، لەو ناوچانەدا تەنها پشت بە هێزە ئەمنییە ناوخۆییەكان دەبەسترێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆپراسیۆنەكانی سوپای سووریا بەرهەمی زنجیرەیەك كۆبوونەوەی نهێنیی سیاسی و ئەمنی بووە لە دەرەوە و ناوەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیمەشق مۆڵەتی چوار ڕۆژ دەداتە مەزڵوم عەبدی بۆ یەكلاكردنەوەی ڕێككەوتنی ڕۆژاوای كوردستان

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا حه‌وت هه‌زار ده‌ستگیركراوی داعـ*ـش له‌ سووریاوه‌ بۆ عێراق ده‌گوازێته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دواى كشانەوەى هەسەدە؛ سوپاى سوریا دەستى بەسەر كەمپى هۆلدا گرت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    باراك و فیدان كۆ بوونه‌وه‌ و دۆخی سوریایان تاوتوێ كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هێرش و پێشڕەویی سوپای سووریا لە چەند بەرەیەكەوە دژی هەسەدە بەردەوامە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان: هەر هێرشێك بۆ سەر خامنەیی جەنگی سەرتاسەریی لێدەكەوێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای سووریا: ئەو ناوچانەى کۆنترۆڵکراون بە ڕێککەوتن بووە لەگەڵ هەسەدە

سەرەتا