23/01/2026 268 جار خوێنراوەتەوە

توركیا.. پیاوێک لە باڵکۆنى باڵەخانەیەکى 23 نهۆمى كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

پەیام  
 
لە كاتی بینینی شوقەیەك بۆ كرێ هاووڵاتییەك لە نهۆمی 17ی باڵەخانەیەكى 23 نهۆمى  لە توركیا كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.

لە ڕووداوێكی دڵتەزێندا لە شاری بۆرسەی توركیا، پیاوێكی تەمەن 44 ساڵ بە ناوی "ئۆزگور دەمیرتاش" لە كاتی بینینی شوقەیەك بە مەبەستی بەكرێگرتن، لە نهۆمی 17ی باڵەخانەیەكەوە كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

 ڕووداوەكە لە باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونی 23 نهۆمی لە گەڕەكی دۆغانبی سەر بە ناوچەی ئۆسمان غازی ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەكان، ناوبراو لەگەڵ خانمە بریكارێكی خانوبەرە چووەتە نێو شوقەیەكی بەتاڵ بۆ ئەوەی بیبینێت، بەڵام كاتێك چووەتە سەر باڵكۆنەكە، بەپێی لێكۆڵینەوەكان سەرەتا هاوسەنگیی لەدەستداوە و لە بەرزییەكی ترسناك كە بە 68 مەتر دەخەمڵێندرێت، كەوتووەتە خوارەوە بۆ سەر زەوییەكی كۆنكرێتی.

دوای ئاگاداركردنەوەیان، تیمەكانی پۆلیس و فریاكەوتن دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە تیمە پزیشكییەكان گیان لەدەستدانی ئۆزگوریان لە شوێنی ڕووداوەكە پشتڕاستكردەوە، پاشان تەرمەكە بۆ پزیشكی دادوەریی بۆرسە گواسترایەوە. 

هاوكات هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیەكی فەرمییان دەستپێكردووە بۆ ئاشكراكردنی وردەكارییەكان و دیاریكردنی هۆكاری ڕاستەقینەی كەوتنەخوارەوەكەی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 خولەک پێش ئێستا

    واشنتن پڕۆسەی گواستنەوەی هەزاران هاووڵاتی خۆی لە ناوچەکە ڕادەگەیەنێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ٢٠ سەرنشینی کەشتییەکی تایلەندی لە کەناراوەکانی عومان ڕزگارکران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: بانکەکانمان بە ئامانج گیراون و بانکەکان بە ئامانج دەگرین

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران ده‌ مینی بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز چاندووه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    راوێژکارێکى حکومەتى ئێران دەنگۆی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی ڕەتدەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند ده‌كات و داوای هاوكاری له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ پێی نایە دوانزەهەمین رۆژییەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ردۆغان: سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ئارامن

سەرەتا