23/01/2026 460 جار خوێنراوەتەوە

میدیای ئەمریكا: واشنتۆن تاوتوێی كشانەوەی سەرجەم هێزەكانی لە سووریا دەكات

پەیام  

میدیای ئەمریكا دەڵێت دوای ڕووداوەكانی ئەمدواییە، بەرپرسانی ئەمریكا بیر لە كشانەوەی سەرجەم هێزەكانی لە سووریا دەكەنەوە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشت بەستن بە لێدوانی سێ بەرپرسی كۆشكی سپی، بڵاویكردووەتەوە، كە دوای ئۆپڕاسیۆنەكانی سوپای سووریا دژ بە هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" و سەركەوتنی سوپا لە ئۆپڕاسیۆن و هێرشەكاندا، پرسیاری لەبارەی كاریگەریی ئەركی سوپای ئەمریكا لە سووریا دروستكردووە و واشنتۆن بیر لە كشانەوەی سەرجەم هێزەكانی لەو وڵاتە دەكاتەوە.
بەرپرسەكانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەش داوە "ئەگەر هەسەدە بە تەواوی ڕووبەڕووی شكست ببێتەوە، ئەوە هیچ هۆكارێك بۆ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا نامێنێت".

باسیان لەوەش كردووە كە لە ئێستادا، ناوەندەكانی دەستبەسەركردنی ئەندامان و خێزانەكانی ڕێكخراوی داعش لە سووریا نیگەرانیی لای ئەمریكا دروست كردووە، بەڵام سوپای ئەمریكا لە كۆی نۆ هەزار ئەندام و خێزانە دەستبەركراوەكانی داعش، حەوت هەزاریانی لە سووریاوە بۆ زیندان و ناوەندە تایبەتمەندەكان لە عێراق گواستووەتەوە.
هاوكات ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە داوە، كە لەئێستادا هەزار سەربازی ئەمریكا لە سووریا بوونیان هەیە، كە زۆربەیان لە ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و لە سنووری ڕۆژاوای كوردستان نیشتەجێ كراون، بەڵام تاوتوێی كشانەوەی تەواوەتی دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان.. له‌ ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك 14 منداڵی كۆرپه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاكو ئێستا به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیندۆنیسیاوه‌ زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زیری به‌رگربی ئه‌مریكا: له‌كاتی پێویستدا گورزی سه‌ربازی له‌ ئێران ده‌وه‌شێنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: هێزەکانمان یاوەریی زیاترلە هەزار كەشتییان لە گەرووی هورمز كردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دادگایەكی ئەمریكا بڕیارەكەی ترەمپى بۆ ڕاگرتنی ڤیزای كۆچبەری هەڵوەشاندەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رۆژنامەی تەلەگراف: هاککەرانی ئێرانی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبایان لە بەریتانیا لەکارخست

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: تاكو ئێستاش بژارده‌ی سه‌ربازی دژ به‌ ئێران له‌سه‌ر مێزه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌نه‌دا دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵپه‌سارد

سەرەتا