3 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
شەپۆلێکی بەفربارین زۆرینەی شارەکانى هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە
پەیام
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفربارین زۆرینەی شارەکانى هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە و لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک بەفر دەبارێت.
هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی کردووەتەوە، شەقامی نێوان تاسڵووجە بەرە و ئاراستەی راپەرین و بە پێچەوانەوە؛ بەشێکی زۆری شەقامەکان بە ئاراستەی دەرەوەی شاری سلێمانی بەھۆی چڕی بەفربارینەوە مەترسی خزین و ھەڵخلیسکاندن و نەمانی کۆنترۆڵی ئۆتومبێلی لەسەرە و ئەگەری بەرچاو ھەیە بۆ پەککەوتن و رووداوی نەخوازراو.
ئاماژەى بەوەشکردووە "داواکارین لە شۆفێرانی بەڕێز بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت شۆفێری نەکەن و نەیەنە دەرەوە تا ئەو کاتەی کۆتایی بەم شەپۆلى بەفربارینە دێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە