1 کاتژمێر پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
ساڵح موسلیم: نێردەی ئەمریكا داوای لێ كردین شەڕی حەشدی شەعبی بكەین، ڕەتمان كردەوە
پەیام
ئەندامێكی دەستەی سەرۆكایەتیی پارتی یەكێتی دیموكرات
(پەیەدە) وردەكاریی پێشنیارێكی ئەمریكا ئاشكرا دەكات و دەڵێ: ئەمریكا داوای لێ
كردووین شەڕی حەشدی شەعبی بكەین، بەڵام ڕەتمان كردووەتەوە.
دەشڵێت مەترسیەكە لەسەر باشوری كوردستانیشە.
لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ ئاژانسی (میزۆپۆتامیا)ی
نزیك لە پەكەكە، ساڵح موسلیم دەستەی سەرۆكایەتیی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) ڕایگەیاند: كە تۆم باراك نێردەی ئەمریكا پێیوتوون شەڕی حەشدی شەعبی بكەن، هێرشەكانی سەر رۆژاوا
ڕادەگرم، بەڵام وەڵامی ئەوان ڕوون بووە كە هەرگیز دەستبەرداری بنەماكانیان نابن و
وتوویانە: ئێمە هەرگیز بەكرێگیراوی كەس نەبووین و شەڕی هێزێك ناكەین كە هێرش نەكاتە
سەرمان، چ لە سووریا، یان لە شوێنێكی دیكە".
موسلیم ئاماژەی بەوەش دا كە ئەوان جەختیان
كردووەتەوە لەسەر مافی بەرگری لە خۆكردن ئەگەر هێرشەكان ڕانەگیرێن، ئەو دەشڵێ:
دوابەدوای ئەم هەڵوێستە و ڕەتكردنەوەی شەڕی حەشدی شەعبی، هێرشەكان بۆ سەر ناوچەكە
توندتر بوونەتەوە.
لەبارەی دۆخی گشتییشەوە، ساڵح موسلیم هۆشداری
دا لە بوونی "پیلانێكی نێودەوڵەتی فراوان" كە ئامانج لێی نەهێشتنی كوردە
و تەنها ڕۆژئاوا ناگرێتەوە، بەڵكو بۆ باشووری كوردستانیشە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە