24/01/2026 276 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا: ئێران سوورە لەسەر دووبارە بونیادنانەوەی توانا سەربازییەكانی

پەیام  

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا ستراتیژی نوێی بەرگریی وڵاتەكەی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: ئێران سوورە لەسەر بونیادنانەوەی هێزەكانی سەرباری شكستەكانی چەند مانگی ڕابردوو.

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا بەڵگەنامەی ستراتیژی نوێی بەرگری بڵاو كردەوە و باسی لەوە كرد "گۆڕانكاریی لە سیاسەتی وڵات كراوە لە بواری بەرگری و كاری لەپێشینە بریتییە لە بەرپەرچدانەوەی چین و كۆریای باكوور و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و كەمكردنەوەی دەستێوەردانی دەرەكی و سوپای ئەمریكا پشتیوانی سنووردار پێشكەشی هاوپەیمانان دەكات".

لە بەڵگەنامەی ستراتیژی بەرگری ئەمریكادا هاتووە: ئێران سوورە لەسەر دووبارە بونیادنانەوەی هێز و توانا سەربازییەكانی، سەركردایەتی ئێران دەرگای لە بەردەم ئەگەری ئەوەی جارێكی دیكە هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی بدرێت، بەكراوەیی هێشتووەتەوە.

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا دەڵێت: پێشبینی دەكرێت بریكارەكانی ئێران هەوڵی بونیادنانەوەی ژێرخان و تواناكانیان بدەن و تاران و بریكارەكانی قەیرانی هەرێمایەتی دروست دەكەن كە هەڕەشە لە ژیانی سەربازانی ئەمریكا و تێكدانی ئاشتی دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 خولەک پێش ئێستا

    واشنتن پڕۆسەی گواستنەوەی هەزاران هاووڵاتی خۆی لە ناوچەکە ڕادەگەیەنێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ٢٠ سەرنشینی کەشتییەکی تایلەندی لە کەناراوەکانی عومان ڕزگارکران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: بانکەکانمان بە ئامانج گیراون و بانکەکان بە ئامانج دەگرین

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران ده‌ مینی بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز چاندووه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    راوێژکارێکى حکومەتى ئێران دەنگۆی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی ڕەتدەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند ده‌كات و داوای هاوكاری له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ پێی نایە دوانزەهەمین رۆژییەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ردۆغان: سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ئارامن

سەرەتا