23/01/2026 881 جار خوێنراوەتەوە

ئێران لێدوانەکەى ترەمپ لەبارەى بڕیاری لەسێدارەدانی 800 كەسەوە بەدرۆدەخاتەوە

پەیام  

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لێدوانێكی دۆناڵد ترەمپ ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت:  "بڕیاری لەسێدارەدانی 800 كەسمان نەداوە".

ئاژانسی هەواڵیی "میزان" سەربە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاوی كردەوە، كە محەمەد موەحیدی، داواكاری گشتیی ئێران،  لە میانەی كۆبوونەوەیەكدا لە تاران جەختی لەوە كردووەتەوە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا "لێدوانی ناهاوسەنگ" ی داوە و ڕایگەیاندووە:  بانگەشەكەی ترەمپ لە بارەی سزای لەسێدارەدانەوە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.

پێشتر سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاندبوو كە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، بڕیاری لەسێدارەدانی 800 كەسی بەشداربووی خۆپیشاندانەكانی ئەو ڵاتەی هەڵوەشاندووەتەوە. بەڵام محەمەد موەحیدی دەڵێت: ئەو بانگەشەیە هیچ بنەمایەكی نییە و گوتیشی: "تا ئێستا دەسەڵاتی دادوەریی ئێران هیچ بڕیارێكی بۆ لەسێدارەدانی ئەو ژمارەیە دەرنەكردووە".

 ئەوەش دوای ئەوە هات لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییانەی ئێراندا، دەسەڵاتدارانی تاران بە كوشتن و لەسێدارەدانی سەدان كەس تۆمەتبار دەكرێن و ئەوانیش سەرەڕای ڕەتكردنەوەی تۆمەتەكان باس لەوە دەكەن، ئەمریكا و رۆژئاوا دەستێوەردانیان لە وڵاتەكە كردووە و هانی پشێوی و ئاژاوەیان داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 خولەک پێش ئێستا

    واشنتن پڕۆسەی گواستنەوەی هەزاران هاووڵاتی خۆی لە ناوچەکە ڕادەگەیەنێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ٢٠ سەرنشینی کەشتییەکی تایلەندی لە کەناراوەکانی عومان ڕزگارکران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: بانکەکانمان بە ئامانج گیراون و بانکەکان بە ئامانج دەگرین

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران ده‌ مینی بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز چاندووه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    راوێژکارێکى حکومەتى ئێران دەنگۆی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی ڕەتدەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند ده‌كات و داوای هاوكاری له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ پێی نایە دوانزەهەمین رۆژییەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ردۆغان: سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ئارامن

سەرەتا