24/01/2026 283 جار خوێنراوەتەوە

هاكان فیدان: داواكاریی بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەستی نێوان دیمەشق و هەسەدە هەیە

پەیام  

وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بە ئەگەری درێژكردنەوەی ئاگربەستی نێوان حكومەتی سوریا و هەسەدە لە ماوەی گواستنەوەی داعشە دەستگیركراوەكان لە سوریاوە بۆ عێراق كرد.

هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لە دیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئێن تی ڤی وڵاتەكەی، تیشكی خستە سەر دوایین گۆڕانكارییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەكان و ڕوونیشیكردەوە: داواكاریی بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەستی نێوان حكومەتی سوریا و هەسەدە هەیە كە لە 20ی مانگ و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ ڕاگەیەنراوە.

هەر لەو بارەوە، بەرپرسە توركییەكە وتیشی: باشترین بژاردە گواستنەوەی زیندانییەكانی داعشە لە سووریا، لەو ماوەیەشدا پێویستە هیچ پێكدادانێك ڕوو نەدات.

وەزیری دەرەوەی توركیا وتیشی: توركیا لە بنەڕەتدا نایەوێت هیچ شەڕێك هەبێت و پێویستە لایەنەكانی سوریا لەسەر مێزی دیالۆگ بە شێوەیەكی ئاشتییانە و شارستانییانە تاوتوێی چارەسەری كێشەكانیان بكەن.

لەبارەی ئەگەری هێرشی سوپای سووریا بۆ سەر هەر دوو شاری كۆبانێ و قامیشلۆ لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێككەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدە لەماوەی ئاگربەستدا، وەزیری دەرەوەی توركیا وتی: لەئێستادا بە نێوەندگیریی ئەمریكا كار بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی 18ی ئایار دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 خولەک پێش ئێستا

    واشنتن پڕۆسەی گواستنەوەی هەزاران هاووڵاتی خۆی لە ناوچەکە ڕادەگەیەنێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ٢٠ سەرنشینی کەشتییەکی تایلەندی لە کەناراوەکانی عومان ڕزگارکران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: بانکەکانمان بە ئامانج گیراون و بانکەکان بە ئامانج دەگرین

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران ده‌ مینی بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز چاندووه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    راوێژکارێکى حکومەتى ئێران دەنگۆی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی ڕەتدەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند ده‌كات و داوای هاوكاری له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ پێی نایە دوانزەهەمین رۆژییەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ردۆغان: سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ئارامن

سەرەتا