24/01/2026 401 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: 10 دەزگای هەواڵگریی وڵاتانی دوژمن لە پشت خۆپیشاندانەكانەوە بوون

پەیام  

سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران خۆپیشاندانەكانی وڵاتەكەی بە "ئاژاوەی ڕێكخراو" ناو دەبات و دەڵێت: دەزگای هەواڵگریی 10 وڵات لە پشت خۆپیشاندانەكانەوە بوون.

لە كۆتایی مانگی ڕابردوو زنجیرەیەك خۆپیشاندان و گردبوونەوە لە ناوچە جیاوازەكانی ئێران دەستی پێ كرد و بە هۆیەوە توندوتیژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا دروست بوو، ڕاپۆرتەكانیش باس لە كوژران و برینداربوونی هەزاران خۆپیشاندەر دەكەن، سوپای پاسدارانی ئێران لە سێیەم ڕاگەیەنراویدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەكان ڕایگەیاندووە كارمەندانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان مامەڵەی یەكلاكەرەوە و ئامانجداریان كردووە لەگەڵ خۆپیشاندەران كە ئەو بە "ئەندامانی دوژمن" و تۆڕە پەیوەندیدارەكان ناوی هێناوە.

سوپای پاسداران دەڵێت: 735 كەسیان دەستگیر كردووە كە ئەندامی تۆڕە هەواڵگرییەكانی دوژمن بوون، هەروەها لێپرسینەوەیان لەگەڵ 11 هەزار كەسیش كردووە كە كەسانێكی دیكە بوون و لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەكانەوە بەكارهێنرابوون. ڕاشیگەیاندووە: 743 پارچە چەك دەستی بەسەردا گیراوە.

سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوەشی كردووە، 46 كەس لەوانەی دەستگیر كرابوون كارمەندی دەزگای هەواڵگریی بیانی بوون و ناسنامە و ئەرك و ڕۆڵیان ئاشكرا كراوە. ڕاشیگەیاندووە: لە خۆپیشاندانەكاندا 10 دەزگای هەواڵگریی سەر بە وڵاتانی دوژمن بەشداربوون و دەستێوەردانیان كردووە.

لای خۆیەوە دەزگای مافەكانی مرۆڤی ئێران كە لایەنێكی ئۆپۆزسیۆنە ڕایگەیاندووە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكاندا پێنج هەزار و دوو كەس كوژراون كە 201 كەسیان سەر بە هێزە ئەمنییەكان بوون، هەروەها نزیكەی 27 هەزار كەسیش دەستگیر كراون، لە بەرانبەریشدا بەپێی ئامارەكانی دەوڵەت سێ هەزار و 117 كەس كوژراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 خولەک پێش ئێستا

    واشنتن پڕۆسەی گواستنەوەی هەزاران هاووڵاتی خۆی لە ناوچەکە ڕادەگەیەنێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ٢٠ سەرنشینی کەشتییەکی تایلەندی لە کەناراوەکانی عومان ڕزگارکران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: بانکەکانمان بە ئامانج گیراون و بانکەکان بە ئامانج دەگرین

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران ده‌ مینی بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز چاندووه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    راوێژکارێکى حکومەتى ئێران دەنگۆی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی ڕەتدەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند ده‌كات و داوای هاوكاری له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ پێی نایە دوانزەهەمین رۆژییەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ردۆغان: سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ئارامن

سەرەتا