24/01/2026 279 جار خوێنراوەتەوە

لەبارەى درێژكردنەوەی ئاگربەستى نێوان هەسەدە و دیمەشق، زانیاریی پێچەوانە بڵاودەكرێتەوە

پەیام  

زانیاری پێچەوانە لەسەر درێژكردنەوەی ئاگربەست لەنێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و حكومەتی سووریا بڵاو دەكرێتەوە.

چەند سەرچاوەیەك بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووە: حكومەتی سوریا و هێزە كوردییەكان لەسەر درێژكردنەوەی ئاگربەست كە بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە كۆتایی پێ بێت، ڕێك كەوتوون.

فرانس پرێس ئاماژەى بەوەشکردووە: یەكێك لە هۆكارەكانی درێژكردنەوەی ئاگربەست گواستنەوەی زیندانییانی داعشە لە سوریاوە بۆ عێراق.

هەر چەندە تائێستا هیچ ڕاگەیاندنێكی فەرمی لەوبارەوە بڵاو نەكراوەتەوە، بەڵام دوو سەرچاوە پشتڕاستیان كردووەتەوە كە درێژكردنەوەكە بۆ ماوەی مانگێكە. 

لای خۆیەوە، ئاژانسی هەواڵی فەڕمیی سوریا (سانا) لە زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوە درێژكردنەوەی ماوەی ئاگربەستی ڕەتكردەوە.

ڕاشیگەیاندووە: تائێستا هیچ ڕاستییەك لەبارەى درێژكردنەوەی وادەی ئاگربەست لەگەڵ هەسەدا نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ٢٠ سەرنشینی کەشتییەکی تایلەندی لە کەناراوەکانی عومان ڕزگارکران

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: بانکەکانمان بە ئامانج گیراون و بانکەکان بە ئامانج دەگرین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران ده‌ مینی بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز چاندووه‌

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    راوێژکارێکى حکومەتى ئێران دەنگۆی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی ڕەتدەکاتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند ده‌كات و داوای هاوكاری له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگ پێی نایە دوانزەهەمین رۆژییەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ردۆغان: سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران ئارامن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست: براوه‌ی جه‌نگ چین و ڕووسیان

سەرەتا