1 کاتژمێر پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
تۆم باراك پێشوازیی لە ڕێككەوتنى حكومەتی سووریا و هەسەدە دەكات
پەیام
نێردەی ئەمریكا بۆ سووریا پێشوازیی لە ڕاگەیاندنی گەیشتن بە ڕێككەوتن لەنێوان حكومەتی سووریا و هێزەكانی هەسەدە دەكات و بە ئاشتەوایی نێشتمانی یەكڕیزی و سەقامگیری ناوزەدی دەكات.
تۆم باراك نێردەی ئەمریكا بۆ سووریا لە بەیاننامەیەكدا لە سەكۆی "ئێكس" ڕایگەیاند: ڕێككەوتنەكە "پابەندییەكی هاوبەشە بە پرەنسیپەكانی گشتگیری، ڕێزی دوولایەنە و پاراستنی كەرامەتی سەرجەم پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی سووریا".
باراك ئاماژەی ڕایشیگەیاند: ئەم ڕێككەوتنە بەرجەستەكەری پابەندبوونی حكومەتی سووریایە بە "شەریكایەتییەكی نیشتمانیی ڕاستەقینە و ڕێبازی گشتگیری حوكمڕانی كە هیچ لایەنێك پەراوێز ناخات".
باراك وتیشی: لە ڕێگەی ئاسانكاریكردن بۆ پرۆسەی ئاوێتەكردنی قۆناغ بە قۆناغی پێكهاتە سەربازی، ئەمنی و كارگێڕییەكان لەنێو دامەزراوە یەكگرتووەكانی دەوڵەتدا، لەگەڵ دەستەبەركردنی دەرفەت بۆ نوێنەرە دیارەكانی هێزەكانی هەسەدە بۆ بەشداریكردن لە ئاستە باڵاكانی سەركردایەتیدا دەكات، وتیشی: ئەوە بەڵكو پەیامێكی ڕوونیشە بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، كە بریتییە لە كرانەوە و دادپەروەری.
هەروەها وتی: سەبارەت بە گەلی كورد، كە قوربانییە بێوێنەكانی و خۆڕاگرییە جێگیرەكەی ڕۆڵێكی میحوەرەی هەبووە لە بەرگریكردن لە سووریا دژی توندڕەوی و پاراستنی چینە هەرە بێدەسەڵاتەكان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە