2 کاتژمێر پێش ئێستا 78 جار خوێنراوەتەوە

پاكستان: بەشداریمان لە شاندی ئاشتی غـ.ەززە لەپێناو دابینكردنی هاوكارییەكانە

پەیام  

پاكستان ڕایگەیاند بەشداریكردنیان لە شاندی ئاشتی غەززە تەنها بۆ ڕاگرتنی كۆمەڵكوژی و دابینكردنی هاوكارییەكانە و ناچێتە ناو ڕێككەوتنی ئاساییبوونەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنی.

وتەبێژی وەزارەتی كاروباری دەرەوەی پاكستان ڕایگەیاند، وڵاتەكەی پەیوەندی بە "پەیمانی ئیبراهیم" (ڕێككەوتنی ئاساییبوونەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنی) ناكات و هیچ بڕیارێكیشی بۆ بەشداریكردن لە هێزە نێودەوڵەتییەكانی پاراستنی ئاشتی لە غەززە نەداوە.

تایەر ئەندەرابی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاكستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە ئیسلام ئاباد ڕایگەیاند، ئامانجی وڵاتەكەی لە بەشداریكردن لە شاندی ئاشتی، هەوڵێكی دڵسۆزانەیە بۆ ڕاگرتنی كۆمەڵكوژیی فەڵەستینییەكان. جەختیشی كردەوە كە ئەم بەشداریكردنە بە هیچ شێوەیەك بە واتای چوونە ناو پەیمانی ئیبراهیم یان هاوبەشیكردن لە هێزە نێودەوڵەتییەكان نییە.

حكوومەتی پاكستان هەفتەی ڕابردوو، بە فەرمی بانگهێشتی بەشداریكردن لە شاندی ئاشتیی غەززەی قبووڵ كرد. وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە هیوای خواست ئەم چوارچێوەیە ببێتە هۆی جێبەجێكردنی ئاگربەستی هەمیشەیی، گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ غەززە و هەنگاونان بەرەو دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆی فەڵەستینی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزاكانی سەر كەرتی نەوتی ڤەنزوێلای كەمكردەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: دەسەڵاتدارانی سووریا دەستیان لە داوای دادگاییكردنی ئەسەد هەڵگرتووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان: بەشداریمان لە شاندی ئاشتی غـ.ەززە لەپێناو دابینكردنی هاوكارییەكانە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    زریانە بەفراوییەكەی ئەمریكا 85 کەسى کوشتووە و لە 18 ویلایەتیش باری نائاسایی ڕاگەیەندراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا داوای سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێراندا ده‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كەشتییەكی نەفەرهەڵگر لە باشووری فلیپین بە 342 سەرنشینەوە ژێرئاو کەوت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فەرماندەیەكی ئەمریكا باس لە ئۆپڕاسیۆنێكی خێرا و كورتمەودا بۆ سەر ئێران دەكات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی بەڕازیل: ترەمپ نەتەوەیەكگرتووەكانێكی نوێ دروستدەكات تا خۆی ببێتە سەرۆكی

سەرەتا