1 کاتژمێر پێش ئێستا 159 جار خوێنراوەتەوە

فەرماندەیەكی ئەمریكا باس لە ئۆپڕاسیۆنێكی خێرا و كورتمەودا بۆ سەر ئێران دەكات

پەیام  

فەرماندەیەكی باڵای ئەمریكا باس لەوە دەكات، وڵاتەكەی ئامادەكاری بۆ ئۆپراسیۆنێكی خێرا و پاك و ماوەكورت لە ئێران دەكات.

لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئیال زامیر، سوپاسالاری قەوارەی زایۆنی. بڕاد كۆپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا "سێنتكۆم" ڕایگەیاند: ئامادەكاری بۆ ململانێ و ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران پێویستی بە كاتە بەڵام ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ هەر ڕێكار و هێرشێكی سنووردار ئامادەیە.

ئەو فەرماندەیەی واشنتۆن باسی لەوە كردووە پێویستە ڕژێمی سیاسی لە ئێراندا بگۆڕێت و ئەگەر هێرشیش بكەن ئەوا ئەو كەسانە بە ئامانج دەگرن كە ئازاری خۆپیشاندەرانیان داوە. ڕاشیگەیاندووە: ئەمریكا بڕوای بە ئۆپراسیۆنێكی خێرا و پاك و كورتمەودا هەیە لە ئێراندا.

لای خۆیەوە سوپاسالاری زایۆنی ڕایگەیاندووە، هێشتا وادەی هێرشكردنە سەر ئێران دیارینەكراوە و بابەتەكە پەیوەستە بە بڕیاری ترەمپەوە.

هاوكات دەستەی پەخشی ئیسرائیلی ئاماژەی بەوە داوە، هەردوو بەرپرسەکە تاوتوێی ئەگەری هێرشی مووشەكیی ئێرانیان بۆ سە قەواەری زایۆنی كردووە لە ئەگەری بەئامانجگرتنی ئەو وڵاتەدا.

هێرش و هەڕەشەكانی واشنتۆن و تەلئەبیب لەكاتێكدان، بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئێران چەندینجار جەختیان لەوە كردووەتەوە، هەر هێرشێك بكرێتە سەر وڵاتەكەیان، ئەوا پێگە و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بەئامانج دەگرن و بە توندی وەڵام دەدەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشتییەكی نەفەرهەڵگر لە باشووری فلیپین بە 342 سەرنشینەوە ژێرئاو کەوت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرماندەیەكی ئەمریكا باس لە ئۆپڕاسیۆنێكی خێرا و كورتمەودا بۆ سەر ئێران دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی بەڕازیل: ترەمپ نەتەوەیەكگرتووەكانێكی نوێ دروستدەكات تا خۆی ببێتە سەرۆكی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا: ناچینە ناو ئەنجومەنێکەوە کە سەرۆكی ئەمریكا پێكیهێناوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا دانی بەوەدا نا هەڕەشەیان لە داواكاری گشتیی دادگاى لاهای كردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پیسبوونی هەوای پایتەختی بۆسنەوهەرسك مەترسیی لەسەر ژیانی دانیشتووانەكەی دروستكردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی ئێرانەوە ئەمریكا هەڕەشەی سزاخستنەسەر فرۆشتنی نەوتی عێراق دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریكا: واشنتۆن تاوتوێی كشانەوەی سەرجەم هێزەكانی لە سووریا دەكات

سەرەتا