24/01/2026 425 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی بەڕازیل: ترەمپ نەتەوەیەكگرتووەكانێكی نوێ دروستدەكات تا خۆی ببێتە سەرۆكی

پەیام  

سەرۆكی بەڕازیل هاوتا ئەمریكییەكەی بۆ هەوڵدان بە دروستكردنی ڕێكخراوێكی نوێی نەتەوە یەكگرتووەكان تۆمەتبار دەكات.

لویس ئیناسۆ لۆلا دا سێلڤا سەرۆكی بەڕازیل، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی تۆمەتبار كرد بەوەی دەیەوێت ببێتە سەرۆكی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی نوێ و ڕایگەیاند: بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگەیەك بۆ دیدار و بەرگرییكردن لە سیستمی فرەیی نێودەوڵەتی لەگەڵ سەرۆكی چەند وڵاتێكی جیهان بۆ بەرگریی لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان پەیوەندیی كردووە.

لە وتەیەكیداـ لۆلا دا سێلڤا ڕەخنەی لە دروستكردنی ئەنجوومەنی ئاشتی گرت كە هەفتەی ڕابردوو لە پەراوێزی كۆڕبەندی داڤۆس ڕاگەیەنرا و وتی: لەجێی ئەوەی چاكسازی لە نەتەوە یەكگرتووەكان بكرێت، چی ڕوو دەدات؟! سەرۆك ترەمپ نەتەوە یەكگرتووەكانێكی نوێ دروست دەكات تا خۆی ببێتە سەرۆكی!

لە درێژەی قسەكانیدا، سەرۆكی بەڕازیل لە بەرانبەر "تاكڕەوی" و "یاسای بەهێزترین" بەرگریی لە "فرەیی" كرد و ڕایشیگەیاند: پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەدڕێنرێت.

سەرۆكی بەڕازیل ڕەخنەی لە پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززەی فەڵەستینیش گرت و ڕایگەیاند: وێرانیان كرد و 70 هەزار كەسیان كوشت، بۆ ئەوەی ئێستا پێمان بڵێن سەرلەنوێ بنیاتی دەنێینەوە و میوانخانەی ناوازەی تێدا دروست دەكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چین ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ میوانداری لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا بكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا: ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات ڕووسیا دڵنیا بكاته‌وه‌ی له‌وه‌ی ناتۆ هێرشی ناكاته‌ سه‌ر

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی کۆریای باکوور ئامادە نەبووە لەگەڵ تڕمپ کۆبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: نابێت ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پەنابەرە موسوڵمانەكانی ڕۆهینگیا لە بەنگلادیش داوای گەڕانەوە بۆ نیشتمان دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    گەنجێك بە تۆمەتی ئاگركەوتنەوە كارەساتبارەكەی لۆس ئەنجلۆس دادگایی دەكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ شی جین و پوتین لەسەر ڕێگریی ململانێی ئەتۆمیی ڕێك كەوتووین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پێچەوانەی ترەمپ، ڤانس خۆی دەپارێزێت لەوەی جەنگی ئێران بەپێویست بزانێت

سەرەتا