2 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
كەشتییەكی نەفەرهەڵگر لە باشووری فلیپین بە 342 سەرنشینەوە ژێرئاو کەوت
پەیام
لە ڕووداوێكدا لە فلیپین كەشتییەكی نەفەرهەڵگر لە 342 سەرنشینەوە نقوم بوو، و تا ئێستا گیانلەدەستدانی هەشت كەس پشتڕاست كراوەتەوە.
بەرپرسانی خۆجێی لە سنووری باشووری فلیپین ڕایگەیاندووە، كەشتیی (تریشا كیرستن 3) كە بەرەو دوورگەیەكی وڵاتەكە بەڕێوە بووە و 342 سەرنشینی هەڵگرتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نقوم بووە و تیمەكانی فریاگوزاریی بەپەلە چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و بەهانای سەرنشینەكانەوە چوون.
ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەی بەوە داوە، زۆرینەی سەرنشینەكان بە زیندوویی ڕزگار كراون بەڵام بەشێكی زۆر لەوانەی نقوم بوون بریندار بوون، گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان، تا ئێستاش گیانلەدەستدانی هەشت كەس پشتڕاست كراوەتەوە.
وڵاتی فلیپین دەكەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە و لە كۆمەڵێك دوورگەی لەیەكتر دابڕاو پێكهاتووە، ژمارەی دانیشتووانەكەی 116 ملیۆن كەسە و زۆرینەی هاتوچۆكانیان بە كەشتی و بەلەمە، پێشتریش چەندین جار ڕووداوی لەم شێوەیە ڕوویداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە