2 کاتژمێر پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
ئیتالیا داوای سهپاندنی سزای زیاتر بهسهر ئێراندا دهكات
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا هەروەها لە میانی بەشداریکردن کە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئەگەر ئەو ژمارانە (قوربانیانی خۆپیشداندەران) دروست بن، ئەوە ئێمە بەرەوڕووی داتایەکی ٣٠ هەزار کەسی هاوشێوەی غەززەین. ڕۆژی پێنجشەممە ئێمە پشتیوانی دەکەین لە گەمارۆخستنە سەر بکەرانی ئەو کۆمەڵکوژییە".
بە پێی ئامارەکانی ئاژانسی ھەواڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێران (ھرانا) کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، بە هۆی خۆپیشاندانەکان لە ئێران ٤١ ھەزار و ٢٨٣ خۆپیشاندەر دەستگیر کراون و هەروەها پێنج ھەزار و ٨٤٨ کەس کوژراون کە ٢٠٨یان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەن.
لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ەوە، شەپۆلێکی خۆپیشاندان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دژ بە خراپی دۆخی ئابووری و لەدەستدانی بەهای دراوی ئێرانی، لە وڵاتە سەری هەڵدا و زۆربەی شارەکانی گرتەوە.
لە ٨ی کانوونی دووهەمەوە و دوای پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان بە تایبەتی لە تارانی پایتەخت، دەستپێراگەیشتی ئینتێرنێت بۆ خەڵکی ئێران بە تەواوی ڕاگیرا.
سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی دەزگای شەهید و کەمئەندامانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە سێ هەزار و ١١٧ کەس بە هۆی ناڕەزایەتییەکانەوە کوژراون، بەڵام ئاژانسی هەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران (هرانا) ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوان بۆ پێنج ھەزار و ٨٤٨ کەس بەرز بووەتەوە.
دەزگای شەهید ڕاشیگەیاندبوو کە دوو هەزار ٤٢٧ کەس لە کوژراوەکان خەڵکی سڤیل و هێزە ئەمنییەکانن کە لە لایەن "گرووپە چەکدارە تیرۆریستییەکانەوە" کوژراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە