2 کاتژمێر پێش ئێستا
230 جار خوێنراوەتەوە
توركیا هۆشداری لە هاندان بۆ لێدانی ئێران دەدات و تارانیش ئامادەی گفتوگۆیە
پەیام
وەزیری دەرەوەی توركیا هۆشداری لە هەوڵەكانی ئیسرائیل بۆ هاندانی واشنتۆن دژی تاران دەدات و هاوتا ئێرانییەكەیشی جەخت لە ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ گفتوگۆیەكی دادپەروەرانە دەكاتەوە.
لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی كە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا بە فەرمی داوای لە ئەمریكا و ئێران كرد بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و، هۆشداری دا كە قەوارەی زایۆنی هەوڵ دەدات تا واشنتۆن هان بدات بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی دژی تاران.
فیدان جەختی كردەوە، كە سەقامگیری ئێران بۆ توركیا گرنگییەكی ستراتیژی هەیە و دەستێوەردانی سەربازی هیچ ئەنجامێكی ئەرێنی نابێت.
لای خۆیەوە، عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێرشی سەربازی بژاردەیەكی سەركەوتوو نییە و ئێران لە ژێر فشاری دەرەكیدا ڕادەست نابێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، تاران ئامادەی گفتوگۆیە ئەگەر لەسەر بنەمای دادپەروەری و ڕێزی هاوبەش بێت.
عەراقچی قەوارەی زایۆنی تۆمەتبار كرد بە پەیڕەوكردنی "تیۆری پیلانگێڕی" بۆ ڕاكێشانی وڵاتانی ناوچەكە بۆ ناو جەنگ.
ئەم ئاڵۆزییانە لە كاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی هێرشی توند دەكات و تارانیش جەخت لە پاراستنی سەروەری خۆی دەكاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە