5 کاتژمێر پێش ئێستا 45 جار خوێنراوەتەوە

حەماس ئامادەیی بۆ ڕادەستكردنی تەواوەتیی دەسەڵاتی غەززە بە لیژنەیەكی "تەكنۆكرات" ڕاگەیاند

پەیام

بزوتنەوەی حەماس ئامادەیی تەواوەتی خۆی بۆ ڕادەستكردنی حوكمڕانی لە كەرتی غەززە بۆ لیژنەیەكی تەكنۆكراتی فەڵەستینی ڕاگەیاند.

حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیاند: پڕۆتۆكۆڵ و دۆسییەكان ئامادە و تەواو كراون، ژمارەیەك لیژنە سەرپەرشتی پڕۆسەی ڕادەستكردنەكە دەكەن، بەجۆرێك كە بەرەو پڕۆسەی ڕادەستكردنی تەواوەتیی دەسەڵات لە كەرتی غەززە بەم لیژنە نیشتمانییە هەنگاو دەنێین.

قاسم ڕایشیگەیاند: پێویستە هەردوو ئاراستەكەی دەروازەی ڕەفەح بە تەواوەتی بكرێنەوە و گرەنتی ئازادیی هاتنەناوەوە و چوونەدەرەوە بۆ ناو كەرتەكە بێ هیچ بەربەستێكی ئیسرائیلی (دەستەبەر بكرێت).

جێی ئاماژەیە، لەگەڵ كۆتاییهاتنی قۆناغی یەكەمی ڕێككەوتنی غەززە، كە دوای ئەوە هات ئیسرائیل كۆتا تەرمی بارمتەكانی خۆی لە كەرتی غەززە وەرگرتەوە، لە ئێستادا سەرنجەكان بەرەو قۆناغی دووەم چڕ بوونەتەوە، كە بڕیارە بڕگەكانی ڕێككەوتنەكە بخاتە بواری جێبەجێكردنی كردەییەوە.

بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی خراونەتەڕوو، وا دیارە ئەم گواستنەوەیە تووشی ئاڵۆزیی سیاسی و ئەمنیی چڕ دەبێتەوە، لە سەرووی هەمووشیانەوە پرسی چەكداماڵینی بزووتنەوەی حەماس، كە بەهۆی جیاوازی توندی دیدگاكانی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان و هەبوونی گومان لە ئیرادەیەكی ڕاستەقینە بۆ جێبەجێكردنی پابەندییە ڕاگەیەندراوەكان، وەك هەستیارترین گرێكوێرە لە ڕێڕەوی ئاگربەستدا ناوزەد كراوە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەماس ئامادەیی بۆ ڕادەستكردنی تەواوەتیی دەسەڵاتی غەززە بە لیژنەیەكی "تەكنۆكرات" ڕاگەیاند

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: حه‌زمان له‌ جه‌نگ نیه‌، به‌ڵام به‌رگری له‌ خۆمان ده‌كه‌ین

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: هێرشی داهاتوو بۆسه‌ر ئێران وێرانكه‌ر ده‌بێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكایه‌تی سووریا: تڕه‌مپ پێشوازی له‌ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان و ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفونییان ئەنجامداو باسی سوریایان كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی كاتیی سووریا سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێران مه‌رجه‌كانی ئێمه‌ ده‌زانێت و داوای گفتوگۆمان لێ ده‌كه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووفاتی دوواین دیل دۆزرایه‌وه‌

سەرەتا