2 کاتژمێر پێش ئێستا
227 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت
پەیام
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی شارەکانی هەرێمی ڕاگەیاند.
بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە سنوورییەکان بەڕێژەى کەم بەفر دەبارێت، کاریگەریی دابارین لە لە درەنگانی شەو لە زۆربەى ناوچەکانی هەرێم زیاد دەکات.
لەبارەى سبەینێ یەکشەممەوە، کەشناسی پێشبینی دەکات کە نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت و لە کاتەکانی دوانیوەڕۆوە باران بارین کەم دەبێت و دەبێتە شێوەى پچڕپچڕ.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:
ئەمڕۆ شەممە 31- 01- 2026
کەش / ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت هەروەها لە ناوچە سنوریەکانی باکوور بەفر بارینێکی کەم دەبێت. پاشان لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10– 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات دەبێت
مەوداى بینین / (9 – 10 ) دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرزترین کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 6 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 11 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 11 پلەی سیلیزی
سبەی یەکشەممە 01- 02- 2026
کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت. لە دوای نیوەرۆ کاریگەری دابارین کەمتر دەبێت بەڵام نمە بارانی پچر پچر بەردەوام دەبێت لە هەندێ کات و شوێندا.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10– 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات دەبێت
مەوداى بینین / (9 – 10 ) دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی:
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
پیرمام : 13 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 13 پلەی سیلیزی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە