1 کاتژمێر پێش ئێستا 130 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی: ڕێككەوتن لەگەڵ دیمەشق باشترین بژاردە بوو لەم دۆخەدا بۆ پارێزگاری لە دەستكەوتەكان

پەیام

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) دەڵێت بەپێی ڕێككەوتنەكەیان سوپای سوریا ناچێتە نێو هیچ ناوچەیەكی كوردی و بەڵێنی دا بۆ كاركردن لەسەر ئازادكردنی دەستگیركراوە كوردەكان.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە دیدارێكدا ووردەكارییەكانی ئەو ڕێككەوتنەی ئاشكرا كرد لەگەڵ حكومەتی سوریا كردوویانە و جەختی كردەوە "ئەو ڕێككەوتنە لەدوای پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆككۆماری سوریادا هات".

وتی: بەپێی ڕێككەوتنەكە سوپای سوریا ناچێتە نێو هچ شار و گوندێكی كوردی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆش دەبنە بەشێك لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا و ڕێككەوتوون لەسەر چوونی هێزێكی دیارییكراو بۆ چوارگۆشە ئەمنییەكانی حەسەكە و قامیشلۆ و هیچ هێزێك لەنێو شارەكان بڵاوەیان پێ ناكرێت.

لەبارەی دۆخی شاری كۆبانی، فەرماندەی گشتی هەسەدە دەڵێت: ڕێككەوتنەكە گەمارۆكە كۆتایی پێ دەهێنێت و هێزەكانی سوریا و هەسەدە لە نێو شارەكە بۆ دەرەوە دەكشێنەوە.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات باسی لەوە كرد "سەرباری ئەوەی ئەو ڕێككەوتنە لەگەڵ دیمەشق هەموو خواستەكانی بەدی نەهێناوە، بەڵام ئەوە باشترین بژاردە بوو لەم دۆخەدا بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و ڕێگری لە داگیركاریی زیاتر".  

ڕایشیگەیاند: بەداخەوە هەڵوێستی هێزە نێودەوڵەتییەكان بۆ ڕاگرتنی هێرشەكان لە ئاستی پێویستدا نەبوو!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 خولەک پێش ئێستا

    خۆپیشاندەرانى ڕەواندز: کورد بە یەکبوون دەگات بە هەموو ئامانجەکانى

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی: ڕێككەوتن لەگەڵ دیمەشق باشترین بژاردە بوو لەم دۆخەدا بۆ پارێزگاری لە دەستكەوتەكان

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندەرانى كەركووك: پشتگیریی برایانمان لە هەر پارچەیەکى کوردستان دەکەین

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سەیدسادق ڕێپێوانێكى گشتگیر بۆ پشتگیریی كوردانی ڕۆژاوا بەڕێوەچوو

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندەران: دۆزەكەمان بەرگرییە لە خاكی كوردستان نەك دژایەتی ئیسلام

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەسەدە: لە ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوریا هەموو مافەکانمان پارێزراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەرێم: ڕژێمى پێشووى عێراق بە بڕى زیاترلە 384 ملیار دۆلار زیانى پێگەیاندووین

سەرەتا