1 کاتژمێر پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
سەرەڕای ئاگربەست، بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ١١ فەڵەستینی شەهیدبوون
پەیام
بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ١١ فەڵەستینی شەهیدبوون کە حەوتیان ئەندامی خێزانێک بوون.
ئاژانسی هەواڵی فەڵەستین WAFA بڵاوی کردەوە کە سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لەسەر پێشێلکارییەکان و هێرش بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتەکە.
بە هۆی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەی خان یونس، حەوت کەس کە هەموویان ئەندامی خێزانێک بوون، شەهیدبوون و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات سەرچاوەکانی تەندروستی ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی ڕیماڵ لە ڕۆژئاوای کەرتی غەززە چوار کەس شەهیدبوون کە دوویان منداڵ و یەکێکیان ژن بووە.
سوپای ئیسرائیل هاوکات چەند هێرشێکی دیکەشی ئەنجام داوە کە ژمارەیەک ناوچەی بۆردومان کردووە کە تا ئێستا لە ژمارەی کوژراو بریندارانی ئەو هێرشانە زانیارییەک بەردەست نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە