2 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆككۆماری ئێران: پلانگێڕییەكان پووچەڵ كراونەتەوە
پەیام
سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند سەرۆكانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و قەوارەی زایۆنی هەوڵی دروستكردنی ناكۆییان لە خۆپیشاندانەكان دەدا و ئاشكرایشی كرد كە پلانەكانیان پووچەڵ كردووەتەوە.
لە میانی وتەیەكیدا كە لە 47ەمین ساڵیادی سەركەوتنی سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران پێشكەشی كرد مەسعود پزیشكیان سەرككۆماری ئێران ئاماژەی بە پرسە هەنوكەییەكانی وڵاتەكەی كرد و ڕایگەیاند: لە ڕووداوەكانی ئەم دواییەی وڵاتەكەی كە (مەبەستی خۆپیشاندانەكان بوو) ترەمپ و نەتەنیاهوو و وڵاتانی ئەوروپایش ئامانجیان ئەوە بوو ناكۆكی و ئاڵۆزوی لە نێوان خەڵك دروست بكەن و پارچە پارچەی بكەن و هانی خەڵكیان دەدات بۆ ئەو مەبەستە.
وتیشی لە هیچ خۆپیشاندانێكی ئاسایی كۆمەڵایەتیدا چەك هەڵناگیرێت، هێزە ئەمنیەكان ناكوژرێت و ئەمبولانس ناسوتێنرێت، ئەگەر خۆپیشاندەرن ئەوە دەبێت گوێیان لێبگرین و ئەركمانە كە چارەسەری گرفتەكانیان بكەین، بەڵام هەموان دەزانن كە بابەتەكە تەنیا خۆپیشاندان نەبوو.
پزیشكیان باسی لەوەیش كرد، بە دیدگانی عەلی خامنەیی ڕێبەری ولاتەكە هەمیشە ئەم پلانگێڕیانە پووچەڵ كراونەتەوە و لە ئایندەیشدا پووچەڵی دەكەنەوە.
ناوبراو جەختی لەوە كردەوە، كە ئەگەر دادپەروەرانە ڕەفتار بكەن خەڵك قبوڵیان دەكات و هیچ هێزێك ناتوانێك شكستی پێبێنێت، دووپاتی كردەوە بە دیدگای دادگەرییانەوە، ڕەگەز و نەتەوە و زمان ز باوەڕەكان ناتوانن كاریگەرییان هەبێت، چونكە دادگەری هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە