1 کاتژمێر پێش ئێستا 114 جار خوێنراوەتەوە

ڕێككەوتنی حكومەتی سوریا و هەسەدە لە دووشەممەوە جێبەجێدەكرێت

پەیام 

وەزیرێكی حكومەتی سوریا ڕایدەگەیەنێت: ڕێككەوتنە نوێیەكە لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە ڕۆژی دووشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

حەمزە مستەفا، وەزیری ڕاگەیاندنی سوریا ڕایگەیاند: ڕێككەوتنی گشتگیری واژووكراو لەگەڵ هەسەدە لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.

حەمزە مستەفا لە زنجیرەیەك لێدوانیدا بۆ (تەلەفزیۆنی سووریا) باسی لەوەش كرد ئەو ڕێككەوتنە كە لەبارەی شارەكانی حەسەكە و قامیشلۆ و تێكەڵكردنی هێزە كوردییەكان كراوە، تەواوكاریی ئەو ڕێككەوتنە بوو لە 18ی مانگ كرا.

وتیشی: بەڕێوەبەری ئاسایشی حەسەكە ڕۆژی دووشەممە دەستبەكار دەبێت و لەماوەی 10 ڕۆژیشدا حكومەتی سوریا كێڵگە نەوتیەكانی ڕومەیلان و سویدیە و فڕۆكەخانەی قامیشلۆ وەردەگرێت.

وەزیری ڕاگەیاندنی سوریا ئاماژەی بەوەش كرد "پرسی كورد لە سوریا زۆر ئاڵۆزە" و بە قسەی ئەو "هەسەدە هەوڵی داوە كوردەكان لەخۆیدا كورتهەڵبێنێت و بابەتەكە بەسیاسیی بكات".

هەر لەو میانەیەشدا وەزیرەكەی حكومەتی سووریا وتی: یەكپارچەیی سوریا هاوشێوەی ڕابردوو لە مەترسیدا نەماوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 خولەک پێش ئێستا

    ئیسرائیل 1450 جار ئاگربەستی پێشێل كردووە، بەوهۆیەوە 524 غەززەیی شەهیدبوون

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: پلانگێڕییەكان پووچەڵ كراونەتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سەرەتای وەرزی زستانەوە 11 منداڵ لە غـ.ەززە بەهۆی سەرماوە گیانیانلەدەستداوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێككەوتنی حكومەتی سوریا و هەسەدە لە دووشەممەوە جێبەجێدەكرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای ئاگربەست، بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ١١ فەڵەستینی شەهیدبوون

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا هۆشداری لە هاندان بۆ لێدانی ئێران دەدات و تارانیش ئامادەی گفتوگۆیە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك پێشوازیی لە ڕێككەوتنى حكومەتی سووریا و هەسەدە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئەورووپا زیانی گەورە دەکات لەوەى سوپای پاسدارانی خستووەتە لیستى تیرۆرەوە

سەرەتا