2 کاتژمێر پێش ئێستا 25 جار خوێنراوەتەوە

لە سەرەتای وەرزی زستانەوە 11 منداڵ لە غـ.ەززە بەهۆی سەرماوە گیانیانلەدەستداوە

پەیام 

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماری ئەو منداڵانەی بەهۆی سەرماوە لە كەرتی غەززە گیانیان لەدەست داوە ئاشكرا كرد و ڕایشیگەیاند: خێزانەكانی غەززە بەهۆی سەرماو سۆڵەوە لە دۆخێكی ناهەمواردان.

فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆنفراسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە نوێترین حاڵەتدا منداڵێك لە كەرتی غەززەی فەڵەستین بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەست داوە و بەمەش ئاماری گشتی ئەو منداڵانەی لە سەرەتای وەرزی زستانی ئەمساڵەوە بەهۆی سەرماوە ڕەقبوونەتەوە گەیشتووەتە 11 منداڵ.

فەرحان حەق ڕایشیگەیاند: خێزانەكانی غەززە لە دۆخێكی ناهەمواردان بەهۆی كەشوهەوای سەختی زستان و نەتەوە یەكگرتووەكان و هاوبەشەكانیشی دەیان هەزار خێمەیان دابەشكردووە و پەناگەیان بۆ زیاتر لە نیو ملیۆن كەس دابین كردووە، بەڵام ئەو خێمانە پارێزگاری سنوورداری دابینكردووە.

ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان جەختی كردەوە لە پێویستی بەردەوامبوونی گەیشتنی هاوكاری و یارمەتیەكان بۆ غەززە بەبێ كۆت و بەند و داواشی لە ئیسرائیل كرد كۆت و بەندی سەر ڕێكخراوەكان و تیمەكانی بەهاناوەچوون لاببات.

لەلایەكی دیكەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاكامی هێرشێكی ئاسمانیی سوپای قەوارەی زایۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەكی كەرتی غەززە 19 كەس شەهید بوون كە حەوتیان ئەندامی یەك خێزان بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 29 خولەک پێش ئێستا

    ئیسرائیل 1450 جار ئاگربەستی پێشێل كردووە، بەوهۆیەوە 524 غەززەیی شەهیدبوون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: پلانگێڕییەكان پووچەڵ كراونەتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سەرەتای وەرزی زستانەوە 11 منداڵ لە غـ.ەززە بەهۆی سەرماوە گیانیانلەدەستداوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێككەوتنی حكومەتی سوریا و هەسەدە لە دووشەممەوە جێبەجێدەكرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای ئاگربەست، بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ١١ فەڵەستینی شەهیدبوون

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا هۆشداری لە هاندان بۆ لێدانی ئێران دەدات و تارانیش ئامادەی گفتوگۆیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆم باراك پێشوازیی لە ڕێككەوتنى حكومەتی سووریا و هەسەدە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئەورووپا زیانی گەورە دەکات لەوەى سوپای پاسدارانی خستووەتە لیستى تیرۆرەوە

سەرەتا