2 کاتژمێر پێش ئێستا
22 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل 1450 جار ئاگربەستی پێشێل كردووە، بەوهۆیەوە 524 غەززەیی شەهیدبوون
پەیام
قەوارەی زایۆنی نزیكەی 1500 جار ئاگربەستی پێشێل كردووە و بەهۆیەوە نزیكەی دوو هەزار فەڵەستینی لە كەرتی غەززە شەهید، یان بریندار بوون.
لە بەیاننامەیەكدا، نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومی لە كەرتی غەززە ڕایگەیاند: قەوارەی زایۆنی لە ماوەی 111 ڕۆژی ئاگربەستدا 1450 جار پێشێلكاری ئەنجام داوە و بەهۆیەوە 524 فەڵەستینی شەهید و هەزار و 360ی دیكەش بریندار بوون كە زۆربەیان مەدەنی و منداڵن.
نووسینگەی حكومی ئاماژەی بەوە كردووە "پێشێلكارییە تۆماركراوەكان پێكهاتوون لە 487 تەقەكردن، 71 هەڵكوتانە سەر گەڕەكەكان، 679 بۆردومان و 211 تەقاندنەوەی ماڵان و بەمانەیش یاسا نێودەوڵەتییەكانی پێشێل كردووە".
باسی لەوەیش كردووە، ئامارەكان دەری دەخەن، كە 92%ی شەهیدەكان و 99%ی بریندارەكان كەسانی مەدەنی بوون و لە دەرەوەی ناوچە سەربازییەكان كراونەتە ئامانج.
لە كۆتاییدا، حكومەتی غەززە داوای لە سەرۆكی ئەمریكا و نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەكان كرد بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن و قەوارەی زایۆنی بە پابەندبوونی ئاگربەست و ناردنی هاوكارییە مرۆییەكان بێت لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی پلانەكەی ترەمپ بۆ غەززە، ناچار بكەن.
ڕاگەیەنراوەكە لە كاتێكدایە تەنیا ئەمڕۆ شەممە، 25 فەڵەستینی لە شار و ناوچە جیاوازەكانی كەرتی غەززە شەهید بوون كە حەوتیان ئەندامی یەك خێزان بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە