2 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
دەروازەی رەفەح کرایەوە و ڕێگانادرێت كاڵا و شمەكى پێدا تێپەڕببێت
پەیام
دەروازەی ڕەفەح لەنێوان میسر و كەرتی غەززەدا كرایەوە، بەپێی ئەو ڕێنماییانەی كە بڵاو كراونەتەوە رۆژانە نزیكەی 200 كەس هاتووچۆ بە دەروازەكەدا دەكەن، بەڵام ڕێگانادرێت كاڵا و شمەكى پێدا تێپەڕببێت.
دەستەی پەخشی قەوارەی زایۆنی بڵاوی كردەوە، بەپێی بڕیاری سوپا، رۆژانە نزیكەی 200 كەس ئەتوانن لە دەروازەكەوە هاتووچۆ بكەن، بەبێ ئەوەی ڕێگا بدرێت جموجووڵی بازرگانی بكرێت.
هەروەها راشگەیەنراوە، ئەوەی لە دەروازەكەوە هاتووچۆ بكات، پشكنینی وردی بۆ دەكرێت و دوای ئەوەش كە ڕێكارەكانی تەواو كرد ڕێگای چوونە نێو میسری پێ دەدرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگا بە هاتنە ژوورەوە بۆ نێو كەرتی غەززە دەدرێت، بەڵام ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە دەروازەی رەفەحەوە دەچنە كەرتی غەززە و كەمترە لەو كەسانەی كە كەرتەكە جێدەهێڵن.
لەگەڵئەوەشدا، تەنها ڕێگا بەو كەسانە دەدرێت كە بچنە كەرتەكەوە كە دانیشتووی ئەو ناوچەیە بێت.
سوپای زایۆنی رایگەیاندووە، ئەوانەی كە دەچنە كەرتی غەززەوە دەبێت كارتی نشینگەی كەرتەكەیان پێ بێت، هەروەها پشكنینی وردیان بۆ دەكرێت و وێنەیان دەگیردرێت، ئەوەش بە ئامانجی ئەوەی كە ڕێگە نەدرێت هیچ كاڵا و شمەكێك بچێتە كەرتەكەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە