2 کاتژمێر پێش ئێستا 803 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ مەسعوود بارزانی كۆبوونەوە

پەیام 

شاندی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان  ئەمرۆ گەیشتنە هەولێر و لەبارەی پرسی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە لەگەڵ بەرپرسانى پارتی كۆبوونەوە.

لەبارەى سەردانەکەوە محەمەد شیاع سوودانی، سەركوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە: بە هاوڕێیەتیی هەریەك لە هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی بەدر و موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانیی ئەساس و عەباس ڕادی، ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی، لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەتەوە.

سوودانی دەڵێت: جگە لە پێشهاتەكانی ئێستای ناوچەكە و دۆخی سووریا، باسمان لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و شایستە دەستوورییەكان و هەنگاونان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بە پێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كرد.

شاندەکەى چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیارە بۆ هەمان مەبەست سەردانی سلێمانی ش بکەن و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی كۆببنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ مەسعوود بارزانی كۆبوونەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بریكارانی خۆراك لە كەركووك دژی بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانیی عێراق گردبوونەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: لە کاتەکانى درەنگانی شەودا باران لە زۆربەى ناوچەکان دەبارێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و شاندێکى شیعەش دەگاتە هەرێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕانییە.. زیاترلە 250 ملیۆن دینار و 30 تۆن خۆراك و 25 تۆن دەرمان و شیر بۆ ڕۆژاوا كۆكراوەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە 2025دا لە هەولێر 16هەزار و 676 منداڵ لەدایكبوون کە 416یان دووانە بوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران و ڕووسیا و چین مانۆڕێكی سەربازیی ئەنجامدەدەن و ترەمپ هۆشداریی دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: كەشتیگەلی ئەمریكی بەرەو ئێران بەڕێوەیە، ئەگەر نەگەشتینە ڕێككەوتن

سەرەتا